Sunday, October 14, 2012

كونسوڵی ئەمریكا : بەم زوانە هاوڵاتیان دەتوانن لە شاری هەولێر ڤیزە وەربگرن


كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە شاری هەولێر پێشانگایەكی زانكۆكانی وڵاتەكەیان دەكەنەوە بۆ ئەو قوتابیانەی كە ئارەزووی خوێندن دەكەن لە ئەمریكا .

لە پێشانگاكەدا زیاتر لەبیست زانكۆی نمونەیی خوێندن لە زانكۆكانیان بۆ قوتابیان شیدەكەنەوە و (ستیڤن جی) كونسولی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش ده‌ڵێت : بەم زوانە هاوڵاتیانی كوردستان دەتوانن لە شاری هەولێر ڤیزە وەربگرن و كه‌ پێشوتر بۆ وه‌رگرتنی ڤیزە هاوڵاتی دەبوایە بچێتە بەغدا .

كوردیو - هه‌ولێر


No comments:

Post a Comment