باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عیراق، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: له ئێستادا سه‌رقاڵی گرتنه به‌ری رێوشوێنی نوێن بۆ دابینكردنی ڤیزه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ فه‌ره‌نسا له شاری هه‌ولێره‌وه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵیۆزخانه، وتیشی: ره‌نگه پرۆسه‌كه له ده‌وروبه‌ری مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا كاری پێبكرێت، ئه‌وه‌ش بۆ پێشكه‌شكردنی كارئاسانییه بۆ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه سه‌ردانی فه‌ره‌نساو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بكه‌ن.
No comments:
Post a Comment