خوێندکاران و قوتابیان لەچاوەڕوانى خولێکى نوێدان |
د.گۆڤه‌ند شێروانی به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی تواناسازی لاوان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به "خه‌ندان"ی راگه‌یاند: له كابینه‌ی حه‌وته‌مدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایدا پێداچوونه‌وه بكه‌ین به ره‌وشی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌خوێنن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م خوێندكاران و به‌ره‌و پێشبردن و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه.
د.گۆڤه‌ند وتیشی: "له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی پلاندانان كه سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌ن، كۆمه‌ڵه پێشنیازێكمان به‌رزكرده‌وه، له‌و پێشنیازانه زیاتر جه‌خت بكرێـته‌وه له‌سه‌ر توانستی زمان، نه‌رمی نواندن له ته‌مه‌نی خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زیاتری خوێندكاران لێی سودمه‌ندبن، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خوێندنی ئه‌و به‌شانه‌ی هه‌رێم پێویستی پێیه‌تی.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی تواناسازی باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و پێشنیازانه له لایه‌ن نوسینگه‌ی وه‌زیره‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چاوه‌رێی په‌سندكردنی ده‌كه‌ین، وتیشی" به‌ڵام ئێمه نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه له خولی سێیه‌م كه هه‌زار خوێندكار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان و 600 خویندكار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه كاندیدكرابوون".
به‌پێی زانیارییه‌كانی "خه‌ندان"یش له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی رۆژی 6ی حوزه‌یران باس له‌وه‌كراوه ده‌بێت له‌مه‌ودوا هه‌ر خوێندكارێك ئه‌و بواره بخوێنێت كه هه‌رێم پێویستی پێیه‌تی، نه‌ك خوێندكار به ویستی خۆی قبوڵێك له زانكۆیه‌كی ده‌ره‌وه بهێنێت و حكومه‌تیش بیخاته سه‌ر به‌رنامه‌ی توانا سازی، هه‌روه‌ها ده‌بێت بودجه‌ی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بگواسترێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
د.گۆڤه‌ند شێروانی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و خویندكاره‌ی كاندید ده‌كرێت ده‌بێت خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت، بۆیه ئه‌و خوێندكارانه‌ی له پارچه‌كانی تری كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باكور و باشوره‌وه هاتوون ئه‌م پرۆژه‌یه نایانگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی تواناسازی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌دا 80ی پاڵێوراوه‌كان روویان له زانكۆكانی وڵاتی به‌ریتانیا كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ كارئاسانی ئه‌و وڵاته بۆ پاڵێوراوان و هه‌بوونی بنه‌ڕه‌تێكی زمانی ئینگلیزی له لایه‌ن خویندكارانی كوردستانه‌وه و زۆری ژماره‌ی كه‌س و كاری پاڵێوراوان له به‌ریتانیا، بایه‌خدانی به‌ریتانیا به كه‌رتی خوێندنی باڵا و چه‌ند هۆكارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له سێ خولدا زیاتر له چوار هه‌زار و 600 خوێندكار كاندید كراون و ئێستاش زیاتر له دوو هه‌زار خوێندكار له زانكۆكانی ده‌ره‌وه ده‌خوێنن.
خه‌ندان - ده‌رباز ساڵح
No comments:
Post a Comment