![]() |
داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كات ئاسانكاریی بۆ ئه‌و كاره نه‌كات |
له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدرا له سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك كه تایبه‌ته به كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه بۆ عێراق.
سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: پاش هه‌وڵدانێكی زۆر و چه‌ند جارێك ده‌ستكاریكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره توانیویانه وا بكه‌ن په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه بدات.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره، په‌رله‌مانی عێراق ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقیه‌كان به زۆر ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كات ئاسانكاریی بۆ ئه‌و كاره نه‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه داوا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌كات غه‌رامه‌ی ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیانه بكات، كه هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به زۆر ده‌نێردرێنه‌وه بۆ عێراق.
هه‌روه‌ك له خاڵێكی تری بڕیاره‌كه‌دا، داوا له حكومه‌تی عێراق كراوه كاربكات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق، ته‌نیا له ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 900 په‌نابه‌ری كورد له وڵاتانی به‌ریتانیاو هۆڵه‌ندا و سوید و نه‌رویجه‌وه له‌رێی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ عێراق‌و، له مانگی شوباتی ئه‌مساڵیشدا، نزیكه‌ی 70 په‌نابه‌ری كورد له سوید و نه‌رویجه‌وه گه‌رێنرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌نگی پێداوه، ئه‌م ده‌قه له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، سوپاس بۆ كاك سه‌ردار و هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی كه ده‌ورو كاریگه‌رییان هه‌بوو له سه‌ر ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره.:::
No comments:
Post a Comment