Wednesday, June 20, 2012

ژمارەى پەنابەران گەیشتۆتە (800) هەزار لە (2011) دا


بلۆگى کۆچى کوردان


UNHCR 2011 Global Trends


بەپێى ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بڵاوکراوەتەوە ئەوە نیشان دەدات کە لە ساڵى رابردوودا (2011) ڕیکۆردێکى نوێ شکێنراوە لە زیادبوونى ژمارەى ئەوانەى داواى مافى پەنابەرى دەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمسیۆنەکە بۆیەکەمجار بەشێوەیەکى تەواو ئاماژە دەکات بە مەترسى قەیرانە مرۆییەکان لەدواى ئەوەى کە لە کۆتاییەکانى (2010)ـەوە هاوڵاتییەکى زۆر بەزۆر وڵات و نیشتمانى خۆیان پێجێهێلراوە، و لەدواى ئەوەش ڕاستەوخۆ هەریەکە لە وڵاتەکانى لیبیا، سۆماڵیا، سودان، و چەند وڵاتى تر ئەم حاڵەتەیان بەخۆیەوە بینییوە. لەو (4) ملیۆن و (300)هەزار هاوڵاتییەى کە ماڵ و حاڵییان جێهێشتووە (800)هەزارییان وڵاتییان جێهێشتووەو بوونەتە پەنابەر.
سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەنتۆنیۆ گوتێرێز) ڕایگەیاند کە ساڵى (2011) وەکو ساڵى قەیران و گرفت بوو بۆ ژیانى زۆرێک لە هاوڵاتییان و ئەوانەش کە پێى کاریگەربوون باجى زۆر دەدەن. هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە ئەوەى ئێمە پێویستە لەسەرى سوپاسگوزار بین تەنها ئەوەیە کە سیستمێکى نێودەوڵەتى هەیە بۆ بەرگرى کردن لەو کەسانە و سنوورەکان لە زۆرێک لە وڵاتانى جیهاندا کراوەن. ئەمانەش کاتى تاقیرکردنەوەو هەڵسەنگاندنن.
لە سەرتاسەرى جیهاندا (42) ملیۆن و (500)هەزار کەس لە (2011) بوون بە پەنابەر (15.2ملیۆن)، لەناوخۆى وڵاتدا کۆچییان کردووە (26.4ملیۆن)، یاهخود لەپڕۆسەى داواکردنى مافى پەنابەریدان (895000). سەرەڕاى زیادبوونى ژمارەیەکى نوێ لە پەنابەران، بەڵام بەشێوەیەکى گشتى کۆچ کەمتربوو لە (2010) کە (43.7ملیۆن) بوو. لەلایەکى ترەوە (2011) سێیەم کەمترین ڕێژەى ژمارەى گەڕاوەکانى بەخۆیەوە بینى کە (532000)، بەبەراورد لەگەڵ ساڵەکانى ترى ئەم دەیەیەدا.
ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەدات کە لە کۆى (10.4ملیۆن) پەنابەر کە تائێستا لەژێر کۆنترۆڵى (UNHCR)ن، بەگشتى سێ چارەگى (7.1) لە مەنفا بوون بەلایەنى کەمەوە بۆماوەى (5 ساڵ)، لەچاوەڕوانى چارەسەرێک بۆ کەیسەکەیان.
بەشێوەیەکى گشتى ئەفغانستان زۆرترین ڕێژەى پەنابەرى هەیە (2.7ملیۆن) و دواى ئەو عێراق دێت (1.4ملیۆن)، سۆماڵیا (1.1ملیۆن)، سودان (500000)، و ئینجا کۆمارى دیموکراتى کۆنگۆ (491000).
نزیکەى چوار لەسەر پێنجى پەنابەرانى جیهان وڵاتەکەى خۆیان جێدەهێڵن بۆ وڵاتانى هاوسێیان، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەر دروست ببێت، بۆنمونە لە پاکستان (1.7 ملیۆن) کەس، ئێران (886500)کەس، کینیا (566500) کەس و چاد (366500) کەس.
لەناو وڵاتانى جیهاندا بەشێوەیەکى فەرمى، ئەڵمانیا لە پلەى یەکەم دێت بەوەرگرتنى (571700)پەنار، لەناو ئەو وڵاتانەى زۆرترین رێژەى پەنابەرییان وەرگرتووە.
جێگەى باسە لە سەرەتادا کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها بۆ یارمەتیدانى پەنابەران بوو، لەدواى دامەزراندنییەوە لە (1950) بەڵام لەدواتردا کارو چالاکییەکانى بەرفراوان بوون بۆ یارمەتیدان و هاریکاریکردنى ئەو هاوڵاتیییانەش کە لەناو وڵاتەکەى خۆیاندا ماڵ و جحاڵییان لێتێکدەچێت. ئەو کۆمسیۆنە هاریکارى پارێزگارى لە نزیکەى (15.5) هاوڵاتى دەکات کە لەناو وڵاتەکەى خۆیاندا ماڵ و حاڵییان لێتێکچووە.
بۆ خوێندنەوەى وردەکارى ڕاپۆرتەکە:
http://www.unhcr.org/globaltrends/2011-GlobalTrends-annex-tables.zip


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:


No comments:

Post a Comment