Tuesday, June 19, 2012

پێشانگا لەسەر کۆچی نایاسایی


کۆچى کوردان

ڕۆژی 4 شەممە بەرواری 20 حوزەیرانی 2012 ، کە ڕۆژی پەنابەرانى جیهانه
لەم ڕۆژە تایبەتەدا ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردوستان بە هاوکاری ستات هەستاوە بە ڕیکخستنی پێشانگایەکی وێنە لەسەر کۆچی نایاسایی، کاتژمێر 2:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات لە ئەمنە سوورەکە. ئەم پێشانگایە دەرئەنجامی ئەو بەربەرەکانیەیە کە کە لەنێوان فۆتۆگرافەرە لاوەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردوستان خولیان بۆ کرایەوە .
ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان 3 چیرۆکە وێنە لەسەر ئەو بابەتە پێش کەش دەکات کە لە لایەن فۆتۆگرافەرە لاوەکانەوە ئامادەکراوە. ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان ئەیەوێت سەکۆیەک پێشکەش بەم فۆتۆگرافەرانە بکات هەروەها هۆشداری بدات سەبارەت بە ئاکامەکانی ئەم دیاریدە گرنگە کە کۆچی نایاساییە. براوەی ئەم بەربەرەکانیە 500 دۆلاری پێدەبەخشرێت.
کردنەوەی پێشانگاکە لەلایەن هاوڕێی میدیایی فۆتۆگرافەر (یەحیا بەرزنجی) دەبێت ، نوێنەری ستات لەوێ ئامادە بێت بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە دەکرێت سەبارەت بە کۆچی نایاسایی.
زۆربەی گەنجانی کوردوستان ئەیانەوێت ووڵات جێبهێڵن. بەڵام بەدەستهێنانی ڤیزا ئاسان نیە، بۆیە زۆر کەس قاچاخچی بەکاردەهێنن و پاسپۆرت و ڤیزا دەکڕن . ئەم کۆچە نایاساییە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێدەبێتەوە- لە هەردوو لایەنی میوانداری ووڵاتان و لەوانەیە زیاتریش سەبارەت بە کۆچی نایاسایی. لەگەڵ ئەوەشدا ترسی ئەوەی هەیە کە دووربخرێنەوە و بنێرێنەوە ، پیاوان یاخود ئافرەتان لەوانەیە ئیستغیلال بکرێن .
هەموو میدیاکان بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە کردنەوەی ئەم پێشانگایە لەبەرواری 20 ی حوزەیرانی 2012 کاتژمێر 2:00 ی پاشنیوەڕۆ ل ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە مارتن بۆ زمانی ئینگلیزی (07507146005) 
یاخود فریشتە محمد (07708642653)

No comments:

Post a Comment