Thursday, June 21, 2012

ساڵیادى ڕۆژى جیهانى پەنابەران کرایەوە


بلۆگى کۆچى کوردان و ڕ. میدیاى سەربەخۆ

لە ڕۆژی 4 شەممە بەرواری 20 حوزەیرانی 2012، کە ڕۆژی پەنابەرانى جیهانه، ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان بە هاوکاری ستات هەستا بەڕێکخستنی پێشانگایەکی وێنە لەسەر (کۆچی نایاسایی)، لە ئەمنە سوورەکە. ئەم پێشانگایە دەرئەنجامی ئەو بەربەرەکانیەیە کە کە لەنێوان فۆتۆگرافەرە لاوەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان خولیان بۆ کرایەوە.
لەو پێشانگایەدا 3 چیرۆکە وێنە لەسەر ئەو بابەتە پێشکەش کرا کە لە لایەن فۆتۆگرافەرە لاوەکانەوە ئامادەکراوە، ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان و ستات ئەیانەوێت سەکۆیەک پێشکەش بەم فۆتۆگرافەرانە بکات هەروەها هۆشداری بدات سەبارەت بە ئاکامەکانی ئەم دیاریدە گرنگە کە کۆچی نایاساییە.
یەحیا بەرزنجى باسى لە گرنگى فۆتۆ ستۆرى کرد بۆ میدیاى کوردى. کە ئەمەش فۆرمێکە زۆر بەکارنەهێنراوە لە میدیاى کوردیدا، بەڵام زۆربەى کات وادەبێت کە بابەتێکى زۆر ئاڵۆز لەرێگەى وێنەوە دەتوانرێت بەشێوەیەکى سادە نیشان بدرێت.
هەروەها نوێنەرى ستات، هەژار تەها، لە وەڵامى میدیاکاران و بەشداربوواندا لەبارەى کۆچى نایاساییەوە دوا.
هەر لەمیانى ئەو پێشانگایەدا خەڵاتێکى (500)دۆلارى بەخشرا بە براوەى پێشبڕکێیەکە، زانکۆ ئیسماعیل، کە فۆتۆ ستۆرییەکى دروست کردبوو لەبارەى کوردێکەوە کە بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچى کردبوو بۆ ئێران و تەقەى لێکرابوو، بەم هۆیەشەوە قاچێکى لەدەستدابوو.
لیژنەى دیاریکردنى خەڵاتەکە پێکهاتبوون لە جەمال پێنجوێنى، سۆران نەقشبەندى، هەروەها هەریەکە لە گۆران سەباح لە ستات و مارتین تێرنەر لە ڕێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لە کوردستان.
زۆربەی گەنجانی کوردوستان ئەیانەوێت ووڵات جێبهێڵن. بەڵام بەدەستهێنانی ڤیزا ئاسان نیە، بۆیە زۆر کەس قاچاخچی بەکاردەهێنن و پاسپۆرت و ڤیزا دەکڕن . ئەم کۆچە نایاساییە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێدەبێتەوە- لە هەردوو لایەنی میوانداری ووڵاتان و لەوانەیە زیاتریش سەبارەت بە کۆچی نایاسایی. لەگەڵ ئەوەشدا ترسی ئەوەی هەیە کە دووربخرێنەوە و بنێرێنەوە ، پیاوان یاخود ئافرەتان لەوانەیە ئیستغیلال بکرێن.











 
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:

No comments:

Post a Comment