وێڕاى کەموکوڕى بەڵام زۆرێک لە تواناسازى ڕازین |
هه‌ولێر- "بێ منه‌تم. كه‌س ناتوانێ به‌چاوی كه‌م ته‌ماشام بكه چونكه هه‌موو شتێكم یاساییه،" ئه‌مه قسه‌ی رابه‌ر یونسه كه به‌هۆی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئێسته له ئه‌مه‌ریكا ماسته‌ر له بواری زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنێ.
دوای 2003، چه‌ندان زه‌ماله كرانه‌وه بۆ قوتابیانی عێراق و كوردستان. بۆ نموونه: زه‌ماله‌ی فوڵبڕایتی ئه‌مریكی (2004)، زه‌ماله‌ی (بیعسه‌ی مالیكی، 2009) و دواتریش تواناسازی (2010).
كاروان عه‌لی، فوڵبڕایته‌ری 2009ه تازه هاتووه‌ته‌وه كوردستان، ده‌ڵێ رۆیشتن له رێی زه‌ماله بیروبۆچوونی گه‌نج ده‌گۆڕێ له‌سه‌ر وڵاتانی تر. "ئێسته له ژیانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووم كه چه‌نده زه‌حمه‌ته بۆ ژیان، به‌ڵام بۆ خوێندن نمره یه‌كه."
به‌پێی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ، نزیكه‌ی 214 ملیۆن كۆچه‌ر له جیهاندا ده‌سووڕێنه‌وه. واته %3.1ی دانیشتوانی جیهان. نزیكه‌ی %49ی ئه‌و كۆچه‌رانه ئافره‌تن.
رابه‌ر ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كا به‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن له رێی زه‌ماله و رێنوێنی یاسایی تره‌وه سه‌فه‌ر و كۆچ بكه‌ن بۆ وڵاتانی تر .
فوڵبڕایت، به هاوكاریی حكوومه‌تی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی ساڵانه 70 كه‌س ده‌باته ئه‌مه‌ریكا بۆ خوێندنی ماسته‌ر له بواره جیاجیاكاندا. بیعسه‌ی مالیكی و تواناسازی تا ئێسته زیاتر له 700 قوتابیان ناردووه‌ته ده‌ره‌وه بۆ خوێندن له بواره جیاجیاكاندا.
تواناسازی تا ئێسته 213 قوتابی بۆ ماسته‌ر و 165 قوتابی بۆ دكتۆرا ره‌وانه‌ی زانكۆ جیاجیاكانی جیهان كردووه: ئه‌وڕوپا، ئوستڕالیا، كه‌نه‌دا، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌فریقیای باكور و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
" نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێی یاسایی بێ كێشه‌یه و بێ منه‌ته به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تۆ به زه‌ماله و یاسایی هاتی بێبه‌ش نابی له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی لێره هه‌یه و بۆ كه‌سانی قاچاخ نییه."
زه‌ماله‌كان سوودیان زۆره، به‌ڵام به‌ده‌ریش نین له كه‌موكوڕی.
راستی كه‌ریم، ده‌یه‌وێ ته‌قدیمی به‌رنامه‌ی تواناسازی بكا، ده‌ڵێ كاره‌كان زۆر هێواشن، ئه‌گه‌ر پاره‌ت هه‌بێ زۆر پیاوانه‌تره بچی له ده‌ره‌وه به پاره‌ی خۆت بخوێنی نه‌ك "چاوت له ده‌ستی ئه‌و حكوومه‌ته بێ سه‌روبه‌ره بێ."
كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت، به‌تایبه‌تی بواری خوێندنی باڵا، ده‌ڵێن وێڕای كه‌موكوڕی به‌رنامه‌كه زۆر باش ده‌ڕوا.
وه‌زیری په‌روه‌رده، سه‌فین دزه‌یی، گوتی له كۆتا خولی تواناسازیدا هه‌زار كورسی بۆ خوێندنی باڵا بۆ خه‌ڵك و هه‌زار كورسیش بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دابین كرا بوو، له‌م پشكه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 220 كورسی به‌ر كه‌وتووه. دووپاتیشی كرده‌وه كه‌وا وێڕای كه‌موكوڕییه‌كان به‌رنامه‌كه زۆر چاڵاكه.
كۆمه‌ڵ نیوز، گۆران سه‌باح
No comments:
Post a Comment