Tuesday, July 30, 2013

حکومەتى فیجى بەتوندى ڕەخنە لە یاساى نوێى کۆچى ئوسترالى دەگرێت



سەرۆک وەزیرانى فیجى ڕاتو ئینۆک کوبوابۆلا بەتوندى هێرشى کردە سەر یاسا نوێیەکەى ئوسترالیا بۆ ڕوانەکردنى پەناخوازان بۆ پاپوا نیوگینا. 

سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە ڕایگەیاند ئوسترالیا بوارى ئابوورى دەقۆزێتەوە بۆ جێبەجێکردنى پلانەکانى. هەروەها ڕەوانەکردنى خەڵکى بۆ وڵاتانى ئەو دوورگەیە کە لە بنەڕەتدا خەڵکى ئەو ناوچەیە نین.

Thursday, July 25, 2013

کە شتییەک لە دەریای ئیجەدا بە کۆمەڵێک کۆچبەرەوە نوقم دەبێت


سایتی میللیەتی تورکی بڵاویکردەوە چەند کۆچبەرێک بەهۆی قڵپبوونەوەی کەشتییەکەیانەوە دەکەونە دەریای ئیجەوە تا ئێستا پانزدە کەسیان بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥-ی تەموزی ٢٠١٣ سایتی میللیەتی تورکی بڵاویکردەوە بەهۆی قڵپبوونەوەی کەشتییەکەوە کە کۆمەڵێک کۆچبەری هەڵگرتبوو لەدەریای ئیجەدا پانزدە کەس بێسەرو شوێنن هەروەها بڵاویشیکردووەتەوە لە ئێستادا هەریەکە لە هێزە دەریاییەکانی تورکیا و یۆنان بە شوێن ئەندامانی کەشتییەکەدا دەگەڕێن.

هەروەها سایتەکە ئاماژەشی بەوەداوە کە کۆچبەرەکان ژمارەیان چل کەسبووە ویستوویانە بە دوو کەشتی لە تورکیاوە بە دەریای ئیجەدا بپەڕنەوە خاکی یونان بەڵام کەشتییەکیان لەلایەن هێزی دەریایی یونانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

سایتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵیش ڕایدەگەیەنێت کەشتییەکە نۆ کۆچبەری تێدابووە لە ئێستادا یەکێکیان بە مردوویی دۆزراوەتەوە و هەشت کەسی تریان دیارنین.

تا ئێستاش هیچ هەواڵێک دەربارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی لە ناوکەشتییەکەدا بوون بڵاونەکراوەتەوە.

لە تورکییەوە: هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوە: میللییەت
خەندان

ئوسترالیا وێنەى ئەوئێرانیانە بڵاودەکاتەوە کۆچى نایاساییان کردووە



تایبەت بە کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

وەزارەتى کۆچى ئوسترالى وێنەى ئەو ئێرانیانەى بڵاوکردەوە کە گروپێکن لە دوورگەى کریسمس و بڕیارە ڕەوانەى پاپوا نیو گینیا بکرێن. 
ئەمانە یەکەم گروپن کە لەدواى یاساى نوێى ئوسترالیا گەیشتوون. هەر بەلەمێکى تر بەشێوەیەکى نایاسایى بگات بە ئاوەکانى ئوسترالیا ڕەوانەى پاپوا نیو گینیا دەکرێن.
ئەم زانیارییە بە هاوڕێیەکانتان بگەیەنن بەتایبەت ئەوانەى نیازى کۆچیان هەیە.

Wednesday, July 24, 2013

بەلەمێک بە زیاتر لە 200 سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوت کە ژمارەیەک پەنابەری عێراقیشی تێدایە


سایتی بی بی سی بڵاوی کردەوە، شەوی رابردوو بەلەمێک کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری ئێرانی و سریلانکی تێدابووە لە کەناراوەکانی ئیندونیزیا ژێر ئاو کەوت و بەهۆیەوە ژمارەیەکیان گیانیان لە دەستدا.
بە پێی زانیارییەکان بەلەمەکە زیاتر لە 200 پەنابەری پێبووە کە زۆربەیان ئێرانی و سریلانکی بوون سیان لە پەنابەرەکان گیانیان لە دەست داوە.
بی بی سی لە زاری چەند فریاگوزارێکی روداوەکەوە بڵاوی کردوەتەوە توانراوە ١٥٧ کەس لە روداوەکە رزگار بکرێن و تەرمی سێ کەسیشیان لە ناو ئاوەکەدا دەرهێناوەتەوە کە دوانیان منداڵن.
هەر بە پێی زانیارییەکان ژمارەیەک لەو پەنابەرانە خەڵکی عێراق و سوریان بەڵام زۆربەیان ئێرانی و سریلانکی بوون.

بەیانپرێس: ئاژانسەکان

Saturday, July 20, 2013

ئەگەر کۆچى نایاسایى بۆئوسترالیا بکەيت بەکوێ دەگەیت؟

Papua_New_Guinea
تایبەت بە کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

هەر پەناخوازێک بە قاچاخ و بەبەلەم بگاتە ئاوەکانى ئوسترالیا ڕەوانەى پاپوا نیو گینیا دەکرێت.
پاپوا نیو گینیا وڵاتێکە کە کەلتورى فرەچەشنى تێدایە. بەپێى دواهەمین داتاکان، 841 زمانى جیاواز لەو وڵاتەدا هەن. 
ژمارەى دانیشتوانى ئەو وڵاتە شەش ملیۆن و سێسەد هەزار کەس دەبێت. هەروەها شێوەى ژیانى زۆربەى خەڵکەکە دەشتەکین، و تەنها 18%ى هاوڵاتیانى لەناوەندى شارەکاندا دەژین. 
هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە بەشێکى زۆریان لە هەژارییەکى سەختتدا دەژین، کە یەک لە سێى هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە کەمتر لە 1.25$ یان هەیە لە ڕۆژێکدایە. 
مەلاریا نەخۆشییەکى سەرەکییە لە پاپوا نیو گینیا. بەپێى دواهەمین ڕاپۆرت کە لە ساڵى 2003دا بوو، 70هەزارو 226 هاوڵاتى تووشى ئەو نەخۆشییە بوون و 537 کەس گیانیان لەدەستدا. هەروەها گریمانەى 1 ملیۆن و 729 هەزارو 697 کەیسى ترى گوماناوى هەبوون بۆ ئەو نەخۆشییە. 
هەروەها پاپوا نیوگینیا ژمارەیەکى زۆرى نەخۆشى ئایدزى هەیە لە هەرێمى دوورگەى هادى و بەشێوەیەکە کە مەترسى بڵاوبوونەوەى پەتایەکى زۆرى لێدەکرێت.
سەدا 96ى هاوڵاتیانى کریستیانن و نزیکەى 4هەزار موسڵمان لە وڵاتەکەدا هەن. 
پاپوا نیو گینیا کەشوهەوایەکى زۆر جیاوازى هەیە. لە مانگى دیسەمبەرەوە تاوەکو مارس وەرزێکى زۆر سەختەو لە مانگى مەیەوە تاوەکو ئۆکتۆبەر زۆر وشکە. مانگەکانى جون تاوەکو سێپتەمبەر ساردترو وشکترن بەڵام بەشێوەیەکى گشتى زۆربەى ساڵ کەشوهەوایەکى گەرم و ناجێگیرى هەیە.
tours-papua-new-guinea-tribesmen_33573_600x450Image-from-the-stunning-Papua-New-Guinea-yacht-charter-destination-welder-dancersOLYMPUS DIGITAL CAMERALARGE_Port_Moresby_CBD_from_Touaguba_Hill

بەوێنە... لەویلایەتێکی ئەمریکا منداڵان بە ئاڵای کوردستان ئاشنا دەکرێن


kurdiuلە ویلایەتی ئیلینۆیسی ئەمریکا لەیەکێک لە کتێبخانە دێرینەکانی ئەو ویلایەتەدا ئاڵای کوردستان بە منداڵەکانیان داناسێنن و فێری چۆنییەتی دروستکردنی ئاڵاکانیان دەکەن .
 
کتێبخانەی (Marion Carnegie) لە ولایەتی ئیلینۆیسی ئەمریکا لە ساڵی ١٩١٦-ەوە دروستکراوە و ئێستا بە یەکێک لە کتێبخانە دێرینەکانی ولایەتەیەکگرتووەکانی  ئەمریکا دادەنرێت و لە چەند بەشێک پێکهاتووە ، لە یەکێک لە بەشەکانیدا کە تایبەتە بە منداڵانی ئەو ولایەتە تێیدا منداڵەکان چەند چالاکییەکی جۆراو جۆری تێدا ئەنجام دەدەن کتێبخانەکە  پرۆگرامێکی مانگانەی تایبەت بە خێزانی منداڵەکان ڕێکدەخات و هاوینانیش کۆرسی کتێب خوێندنەوە بۆ منداڵەکان دەکەنەوە .
 
لە یەکێک لە چالاکییەکانی ئەم کتێبخانەیەدا ئاشناکردنی منداڵەکان بووە بە مێژووی وڵاتێک لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵات و ئەم جارەشیان ئاڵای کوردستان و مێژووی کوردستانیان بە منداڵەکان ناساندووە و دواتر منداڵەکانیان فێری چۆنییەتی وێنەکێشان و دروستکردنی ئاڵای کوردستان کرد.
خەندان-
kurd1872013-2kurd1872013-3kurd1872013-7kurd1872013-9kurd1872013-10kurd1872013-4

Friday, July 19, 2013

گۆڕانکارى گەورە لە یاساکانى کۆچى ئوسترالیا ڕوویدا


Kevin Ruddتایبەت بە بلۆگەکانى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

کێڤین ڕود سەرۆک وەزیرانى نوێى ئوسترالیا ڕایگەیاند کە چیتر ئەو پەناخوازانە وەرناگرێت کە بەبەلەم دەگەنە ئوسترالیا. حکومەتى ئوسترالیا و پاپوا نیو گینیا ڕێککەوتننامەیەکیان ئەنجامداوە. هەموو ئەوانەى بە بەلەم دەگەنە ئوسترالیا ڕەوانەى دوورگەى مانوس دەکرێن یاخود ناوەندەکانى ترى دەستبەسەرکردن کە لە پاپوا نیو گینیا کراونەتەوە و ئەگەر دەرکەوت کە پەنابەرن و مافى پەنابەرێتییان هەیە ئەوا دەتوانن ڤیزا بەدەست بهێنن و لە پاپوا نیو گینیا بژین. هەروەها بەرەو ئوسترالیا ڕەوانە ناکرێن چونکە ئوسترالیا قبووڵى ناکات.
ڕود ڕایدەگەیەنێت کە ئوسترالیا ناتوانێت شایەدى بینینى نوقم بوونى ئەو پەناخوازانە بێت کە بەشێوەیەکى ناسەلامەت لەڕێگەى بەلەمەوە دێنە ئەو وڵاتەوەو دەبێت خەڵکى تەنها لەڕێگەى یاساییەوەو لەڕێگەى کۆمسیۆنى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داواى مافى پەنابەرى بکەن. ڕود دەڵێت کە یاسا نوێیەکانى ئوسترالیا ڕێگا دەدات بەو وڵاتە کە زیاتر یارمەتیدەرى ئەو پەناخوازانە بێت کە بەشێوەى یاسایى لەڕێگەى کۆمسیۆنى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگەنە ئەو وڵاتە.
هیچ سنووردارییەک نییە بۆ ژمارەى ئەو پەناخوازانەى کە ڕەوانەى ناوەندى دەستبەسەرکردنى دوورگەى مانوس دەکرێن. پێداویستییەکانى ناوەندەکە زیاد دەکرێت تاوەکو بتوانێت 3000 پەناخواز لەخۆى بگرێت کە ئەمەش هاوشێوەى ناوەندێکى دەستبەسەرکردنى دوورگەى کریسمس دەبێت.
ڕوود ئەوەش ڕادەگەیەنێت کە ئەگەر خەڵکى هەزاران دۆلار بدەن بە قاچاخچییەکان ئەوا پارەى خۆیان بەهەدەر دەدەن چونکە لەدواجاردا هەر دەگەنە پاپوا نیو گینیا نەک ئوسترالیا. 
Image-from-the-stunning-Papua-New-Guinea-yacht-charter-destination-welder-dancers
OLYMPUS DIGITAL CAMERAPapua_New_Guineatours-papua-new-guinea-tribesmen_33573_600x450