لە ویلایەتی ئیلینۆیسی ئەمریکا لەیەکێک لە کتێبخانە دێرینەکانی ئەو ویلایەتەدا ئاڵای کوردستان بە منداڵەکانیان داناسێنن و فێری چۆنییەتی دروستکردنی ئاڵاکانیان دەکەن .
کتێبخانەی (Marion Carnegie) لە ولایەتی ئیلینۆیسی ئەمریکا لە ساڵی ١٩١٦-ەوە دروستکراوە و ئێستا بە یەکێک لە کتێبخانە دێرینەکانی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت و لە چەند بەشێک پێکهاتووە ، لە یەکێک لە بەشەکانیدا کە تایبەتە بە منداڵانی ئەو ولایەتە تێیدا منداڵەکان چەند چالاکییەکی جۆراو جۆری تێدا ئەنجام دەدەن کتێبخانەکە پرۆگرامێکی مانگانەی تایبەت بە خێزانی منداڵەکان ڕێکدەخات و هاوینانیش کۆرسی کتێب خوێندنەوە بۆ منداڵەکان دەکەنەوە .
لە یەکێک لە چالاکییەکانی ئەم کتێبخانەیەدا ئاشناکردنی منداڵەکان بووە بە مێژووی وڵاتێک لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵات و ئەم جارەشیان ئاڵای کوردستان و مێژووی کوردستانیان بە منداڵەکان ناساندووە و دواتر منداڵەکانیان فێری چۆنییەتی وێنەکێشان و دروستکردنی ئاڵای کوردستان کرد.
No comments:
Post a Comment