سایتی بی بی سی بڵاوی کردەوە، شەوی رابردوو بەلەمێک کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری ئێرانی و سریلانکی تێدابووە لە کەناراوەکانی ئیندونیزیا ژێر ئاو کەوت و بەهۆیەوە ژمارەیەکیان گیانیان لە دەستدا.
بە پێی زانیارییەکان بەلەمەکە زیاتر لە 200 پەنابەری پێبووە کە زۆربەیان ئێرانی و سریلانکی بوون سیان لە پەنابەرەکان گیانیان لە دەست داوە.
بی بی سی لە زاری چەند فریاگوزارێکی روداوەکەوە بڵاوی کردوەتەوە توانراوە ١٥٧ کەس لە روداوەکە رزگار بکرێن و تەرمی سێ کەسیشیان لە ناو ئاوەکەدا دەرهێناوەتەوە کە دوانیان منداڵن.
هەر بە پێی زانیارییەکان ژمارەیەک لەو پەنابەرانە خەڵکی عێراق و سوریان بەڵام زۆربەیان ئێرانی و سریلانکی بوون.
بەیانپرێس: ئاژانسەکان
No comments:
Post a Comment