Thursday, July 25, 2013

کە شتییەک لە دەریای ئیجەدا بە کۆمەڵێک کۆچبەرەوە نوقم دەبێت


سایتی میللیەتی تورکی بڵاویکردەوە چەند کۆچبەرێک بەهۆی قڵپبوونەوەی کەشتییەکەیانەوە دەکەونە دەریای ئیجەوە تا ئێستا پانزدە کەسیان بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥-ی تەموزی ٢٠١٣ سایتی میللیەتی تورکی بڵاویکردەوە بەهۆی قڵپبوونەوەی کەشتییەکەوە کە کۆمەڵێک کۆچبەری هەڵگرتبوو لەدەریای ئیجەدا پانزدە کەس بێسەرو شوێنن هەروەها بڵاویشیکردووەتەوە لە ئێستادا هەریەکە لە هێزە دەریاییەکانی تورکیا و یۆنان بە شوێن ئەندامانی کەشتییەکەدا دەگەڕێن.

هەروەها سایتەکە ئاماژەشی بەوەداوە کە کۆچبەرەکان ژمارەیان چل کەسبووە ویستوویانە بە دوو کەشتی لە تورکیاوە بە دەریای ئیجەدا بپەڕنەوە خاکی یونان بەڵام کەشتییەکیان لەلایەن هێزی دەریایی یونانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

سایتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵیش ڕایدەگەیەنێت کەشتییەکە نۆ کۆچبەری تێدابووە لە ئێستادا یەکێکیان بە مردوویی دۆزراوەتەوە و هەشت کەسی تریان دیارنین.

تا ئێستاش هیچ هەواڵێک دەربارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی لە ناوکەشتییەکەدا بوون بڵاونەکراوەتەوە.

لە تورکییەوە: هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوە: میللییەت
خەندان

No comments:

Post a Comment