Friday, July 19, 2013

گۆڕانکارى گەورە لە یاساکانى کۆچى ئوسترالیا ڕوویدا


Kevin Ruddتایبەت بە بلۆگەکانى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

کێڤین ڕود سەرۆک وەزیرانى نوێى ئوسترالیا ڕایگەیاند کە چیتر ئەو پەناخوازانە وەرناگرێت کە بەبەلەم دەگەنە ئوسترالیا. حکومەتى ئوسترالیا و پاپوا نیو گینیا ڕێککەوتننامەیەکیان ئەنجامداوە. هەموو ئەوانەى بە بەلەم دەگەنە ئوسترالیا ڕەوانەى دوورگەى مانوس دەکرێن یاخود ناوەندەکانى ترى دەستبەسەرکردن کە لە پاپوا نیو گینیا کراونەتەوە و ئەگەر دەرکەوت کە پەنابەرن و مافى پەنابەرێتییان هەیە ئەوا دەتوانن ڤیزا بەدەست بهێنن و لە پاپوا نیو گینیا بژین. هەروەها بەرەو ئوسترالیا ڕەوانە ناکرێن چونکە ئوسترالیا قبووڵى ناکات.
ڕود ڕایدەگەیەنێت کە ئوسترالیا ناتوانێت شایەدى بینینى نوقم بوونى ئەو پەناخوازانە بێت کە بەشێوەیەکى ناسەلامەت لەڕێگەى بەلەمەوە دێنە ئەو وڵاتەوەو دەبێت خەڵکى تەنها لەڕێگەى یاساییەوەو لەڕێگەى کۆمسیۆنى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داواى مافى پەنابەرى بکەن. ڕود دەڵێت کە یاسا نوێیەکانى ئوسترالیا ڕێگا دەدات بەو وڵاتە کە زیاتر یارمەتیدەرى ئەو پەناخوازانە بێت کە بەشێوەى یاسایى لەڕێگەى کۆمسیۆنى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگەنە ئەو وڵاتە.
هیچ سنووردارییەک نییە بۆ ژمارەى ئەو پەناخوازانەى کە ڕەوانەى ناوەندى دەستبەسەرکردنى دوورگەى مانوس دەکرێن. پێداویستییەکانى ناوەندەکە زیاد دەکرێت تاوەکو بتوانێت 3000 پەناخواز لەخۆى بگرێت کە ئەمەش هاوشێوەى ناوەندێکى دەستبەسەرکردنى دوورگەى کریسمس دەبێت.
ڕوود ئەوەش ڕادەگەیەنێت کە ئەگەر خەڵکى هەزاران دۆلار بدەن بە قاچاخچییەکان ئەوا پارەى خۆیان بەهەدەر دەدەن چونکە لەدواجاردا هەر دەگەنە پاپوا نیو گینیا نەک ئوسترالیا. 
Image-from-the-stunning-Papua-New-Guinea-yacht-charter-destination-welder-dancers
OLYMPUS DIGITAL CAMERAPapua_New_Guineatours-papua-new-guinea-tribesmen_33573_600x450

No comments:

Post a Comment