Showing posts with label Britain. Show all posts
Showing posts with label Britain. Show all posts

Tuesday, July 3, 2012

حکومەتى بەریتانیا : دیپۆرتکردنەوى کوردەکان لەڕێگەى بەغدادەوە ڕێپێدراوە


لە بەهارى ڕابردووە نەیتوانیەوە هیچ پەناخوازێک دیپۆرتى عێراق بکاتەوە

ووتەبێژێکى حکومەتى بەریتانیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەى بەردەوام دەبێـت لە دیپۆرتکردنەوەى پەناخوازانى عێراقى لەپاش هەڵسەنگاندنى کەیسەکانیان . 

ئەم ووتەیەى ئەو ووتەبێژە لەدواى ئەوە دێت کە مانگى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا کە نابێت حکومەتى عێراق پێشوازی بکات لە وەرگرتنەوەى ئەو پەناخوازانەى کە لە ئەوروپاوە بەزۆر دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوەو هەروەها غرامەى ئەو کۆمپانیایانەى هێلە ئاسمانیەکانیش بکات کە ئەو پەناخوازانە دەگوێزنەوە. 
لە درێژەى ووتەکانیدا کە بە ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى ڕاگەیاندبوو، ووتە بێژەکە ووتى " بەریتانیا ئاگادارە لەو بڕیارەى پەرلەمانى عێراق بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو بڕیارە بڕیارێکى "مولزیمە" بۆ ئێمە . جگەلەوەش دادگاى بەریتانیا ڕێگە بە حکومەتى بەریتانیا دەدات کە پەناخوازان دیپۆرتى عێراق بکەنەوە. زیاتر لەوەش " ناردنەوەى کوردەکانیش لە ڕێگەى بەغدادەوە ڕێگەپێدراوە " .

بەپێى زانیاریەکانى ڕۆژنامەى گاردیان ، سەڕەڕاى سووربوونى بەریتانیا بۆ دیپۆرتکردنەوەى ئەو پەناخوازانەى کە نەیاتوانیوە بیسەلمێنن پەنابەرن ، بەڵام لە بەهارى ڕابردووە نەیتوانیەوە هیچ پەناخوازێک دیپۆرتى عێراق بکاتەوە.


سەرچاوە : ماڵپەرى ڕۆژنامەى گاردیان

کۆمەڵ نیوز: هەژار تەها


Thursday, May 31, 2012

بێ بەرامبەر قبووڵى زانکۆکانى ئەمریکا، بەڕیتانیا، ئەڵمانیا، هیندستان و مالیزیا وەربگرە لە هەولێرو سلێمانى!


بۆ ئەوانەى دەیانەوێ لە دەرەوە بخوێنن
لە هەریەك لە هەولێر و سلێمانى پێشانگایەكى نێودەوڵەتى بۆ خوێندنى بالآ دەكرێتەوە بە بەشداری 20 زانكۆى ئەمریكی و بەریتانى و مالیزی و هیندی و ئەڵمانی، لەم پێشانگایە دەتوانی ئۆفەر بۆ خوێندنى بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا بەدەست بهێنی.
ئەوانەى دەیانەوێ بۆ خوێندنى بەكالۆریۆس یان ماستەر و دكتۆرا بچنە دەرەوە دەتوانن بەشداری لەو پێشانگایە بكەن لەم وێنەیە تەواوى زانیاریەكان دانراوە.

بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى کۆچ و خوێندن لە دەرەوەى وڵات سەردانى پەیج و بلۆگەکانمان بکەن: