Showing posts with label Kurd in Britain. Show all posts
Showing posts with label Kurd in Britain. Show all posts

Saturday, July 7, 2012

دوازده ساڵە 213 پەناخوازی كورد بێ سەروشوێنن


"سكاڵامان لەسەر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا تۆماركردووە"

لەسەرەتای ساڵی 2000وە زیاتر لە 400 گەنجی كورد بوونەتە قوربانی رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا و 213 كەس لەوانە تائێستا بێ سەروشوێنن. ئەوە سەرباری بڵاوبوونەوەی دیاردەی خۆكوشتن لەنێو پەناخوازان كە بەپێی ئامارێك تائێستا گەیشتووەتە 14 حالەت.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دیاردەی خۆكوشتن لەنێو پەنابەرانی كورد لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا رووی لە زیادبوون كردووە و ئەمەش وەك دەگوترێ، بۆ ئەو گوشارە دەروونی و ئابووری و كۆمەڵایەتیانە دەگەڕێتەوە كە پەنابەران بەرەوڕووی دەبنەوە. 
دەشتی جەمال، سكرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی، لەبارەی زیادبوونی ئەو دیاردەیە لەنێو پەنابەرانی كورد لە تاراوگە، گوتی "هۆكاری دەستبردن بۆ خۆكوشتن لەلایەن ئەو پەنابەرانەوە بەڕای من دەگەڕێتەوە بۆ نائومێدی ئەو پەنابەرانە و هەروەها خراپی مامەڵەی حكومەتەكانی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر پەنابەران، بەوهۆیەوە پەنابەران دەكەونە ژێر گوشارێكی زۆری دەووونی و فیزیكی و تووشی نائومێدی دەبن، دواجاریش پەنا دەبەنە بەر خۆكوشتن". 
بەپێی توێژینەوەیەكی وەزارەتی تەندروستی هۆڵەندی كە ساڵی 2010 بڵاوكرایەوە، لەماوەی نێوان ساڵی 2002 و 2010، بەگشتی 40 پەناخواز لە هۆڵەندا خۆیان كوشتووە و 290ی دیكەش هەوڵی خۆكوشتنیان داوە.
یەكێك لە كەیسە نێودارەكانی خۆكوشتنی پەناخوازانی كورد لە ئەوروپا لەساڵی 2004 بوو، كاتێك پەناخوازێكی كورد لە بەریتانیا بەناوی ئاكۆ مەحموود ئەحمەد، تەمەن 25 ساڵ، لەشاری كۆڤەنتری لە پردێكەوە خۆی هەڵدایە خوارێ و خۆی كوشت. ئەو گەنجە تەنیا یەك ساڵ بوو گەیشتبووە ئەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی رەتكردنەوەی داوای مافی پەنابەری و بەهۆی ئەوەی هیچ پارێزەرێكی نەبوو بەرگری لێبكات و حكومەتیش هاوكاریەكانی راگرتبوو، بڕیاری خۆكوشتنیدا.
دەشتی جەمال بە (رووداو)ی راگەیاند كە رووداوی خۆكوشتن لەنێو پەنابەرانی كورد لەم چەند ساڵەی رابردوودا زیادیكردووە و گوتیشی "بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەبەردەست ئێمەدان، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چوار حالەتی خۆكوشتن لە سوێد هەبووە و لە بەریتانیا هەشت حالەت هەبووە و دوو حالەتیش لە سویسرا بووە. ئەمە بێجگە لەوەی كە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، زیاتر لە 200 كەس لەناو ئاودا خنكاون، بەتایبەتیش لەرێی نێوان ئەندەنووسیا و ئوسترالیا و هەندێكی دیكەش لە رێگای یۆنان خنكاون".
سكرتێری ئەو فیدراسیۆنە ئەوەشی ئاشكراكرد كە "لەساڵی 2000وە 213 پەنابەری كوردمان هەیە كە تائێستا بێ سەروشوێنن و كەسوكاریان نازانن چییان بەسەرهاتووە".
د. یوسف عوسمان، شارەزای دەروونی، سەبارەت بۆ هۆكارەكانی خۆكوشتنی پەنابەرانی كورد لە وڵاتانی دەرەوە دەڵێ "لە كۆمەڵگەی كوردیدا پێوەری كۆمەڵایەتی هەیە كە زۆر ئازار بەو كەسانە دەگەیێنێت. كاتێك قسە لەگەڵ كەسوكاریان دەكەن، ئەوان گوشارێكی زۆریان دەخەنە سەرو لێیان دەپێچنەوە كە كوا دەستكەوتی ئەم سەفەركردنەیان، كاتێكیش پەنابەرەكە لەوێ بێكارە و هیچ دەستكەوتێكی نییە، بێئومێدی دایاندەگرێ و پەنادەبەنە بەر خۆكوشتن. گوشاری دەروونی و كۆمەڵایەتی لەسەر ئەو مرۆڤە ناچاریدەكات هەوڵی خۆكوشتن بدات و ناتوانێ لەو گوشارە دەروونییە دەربازبێ و هەستدەكات لە ژیانیدا شكستی خواردووە".
كێس لابان، كە دەروونناسێكی هۆڵەندییە، دەڵێ هۆكاری دوورە وڵاتی و سەختی ژیانی نێو كامپ و دڵەڕاوكێ لەبارەی داهاتوویانەوە، هۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوشتنی پەنابەرانن.
ئەو پزیشكە لەساڵی 2010 توێژینەوەیەكی لەسەر 300 پەنابەری عێراقی لە هۆڵەندا ئەنجامداوەو بۆی ئاشكرابووە كە دوو لەسەر سێی ئەو پەناخوازانە نەخۆشی دەروونییان هەیە، ئەوەش بەبڕوای ئەو یەكێكە لە پاڵنەرە سەرەكییەكانی بڕیاردان لەسەر خۆكوشتن. 
 دوایین رووداوی خۆكوشتن لەنێو پەنابەرانی كوردی ئەوروپا لە 31ی كانوونی دووەمی 2011 بوو كاتێك پەنابەرێك بەناوی (ر. ر)، خەڵكی سلێمانی كە زیاتر لە 11 ساڵ بوو لە بەریتانیا دەژیا، بەهۆی رەتكردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتی، لە ژوورەكەی خۆیدا بە زنجیر خۆی خنكاند. فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی پاش رووداوەكە لە بەیاننامەیەكدا ناڕەزایی دەربڕی و دەسەڵاتدارانی بەریتانیای بە بەرپرسیار دانا لە خۆكوشتنی ئەو پەنابەرە.
دەشتی جەمال، لەوبارەوە گوتی "چەندین جار ئێمە دەسەڵاتدارانی بەریتانیمان ئاگاداركردەوە كە ئەو كوڕە باری دەروونی خراپە و پێویستی بەچارەسەرە، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێكیان نەداینەوەو سكاڵایەكیشمان لەدژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی تۆماركردووە، چونكە پێمانوایە ئەوان خەتابارن لە مردنی ئەو پەنابەرە".

هاوار عەبدولڕەزاق
رووداو- هەولێر


Thursday, May 31, 2012

بێ بەرامبەر قبووڵى زانکۆکانى ئەمریکا، بەڕیتانیا، ئەڵمانیا، هیندستان و مالیزیا وەربگرە لە هەولێرو سلێمانى!


بۆ ئەوانەى دەیانەوێ لە دەرەوە بخوێنن
لە هەریەك لە هەولێر و سلێمانى پێشانگایەكى نێودەوڵەتى بۆ خوێندنى بالآ دەكرێتەوە بە بەشداری 20 زانكۆى ئەمریكی و بەریتانى و مالیزی و هیندی و ئەڵمانی، لەم پێشانگایە دەتوانی ئۆفەر بۆ خوێندنى بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا بەدەست بهێنی.
ئەوانەى دەیانەوێ بۆ خوێندنى بەكالۆریۆس یان ماستەر و دكتۆرا بچنە دەرەوە دەتوانن بەشداری لەو پێشانگایە بكەن لەم وێنەیە تەواوى زانیاریەكان دانراوە.

بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى کۆچ و خوێندن لە دەرەوەى وڵات سەردانى پەیج و بلۆگەکانمان بکەن:

Monday, April 16, 2012

به‌ریتانیا 100 په‌ناخواز ده‌رده‌كاته‌ سه‌ر جادده‌


رێكخراوى (واى پیپڵ)ى به‌ریتانی نامه‌ى بۆ سه‌د خێزانى په‌ناخواز كه‌ مافى په‌نابه‌رێتیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ ناردووه‌، به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌و خێزانانه‌ چیدیكه‌ ناتوانن سود له‌و خێزانانه‌ ببینن كه‌ حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا بۆى دابینكردبوون‌و به‌ریتانیا به‌نیازه‌ ئه‌و 100 خێزانه‌ وه‌ده‌ربنێت.

به‌رپرسی رێكخراوى (واى پیپڵ) هه‌واڵه‌كه‌ى پشتراست كردووه‌ته‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نێت "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ گرێبه‌ستى دابینكردنى خزمه‌تگوزاریان بۆ نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌و گرێبه‌سته‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانیایه‌كى دیكه‌، رێكخراوه‌كه‌مان ناچاربووه‌ كه‌ نامه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ 100 خێزانى په‌ناخواز بنێرێت بۆئه‌وه‌ى به‌ زووترین كات ئه‌و خانووانه‌ چۆڵ بكه‌ن".

به‌رپرسه‌كه‌ گوتى "ده‌بوایه‌ ئێمه‌ له‌ كۆتایى ساڵى 2011 ئه‌و كاره‌مان بكردبا، به‌ڵام نه‌مانویستووه‌ له‌ وه‌زرى زستاندا ئه‌و په‌ناخوازانه‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر جاده‌‌و نائومێدیان بكه‌ین".

رێكخراوه‌كه‌ هۆكارى ناردنى ئه‌و ئاگادارییه‌ى بۆ په‌ناخوازانى ناردووه‌، گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ واده‌ى به‌كرێ گرتنى زۆربه‌ى ئه‌و خانووانه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى 5ى ئه‌مساڵ كۆتایى دێت، یان ده‌بێت گرێبه‌ستى خانووه‌كان نوێ بكرێته‌وه‌ یان بدرێنه‌وه‌ خاوه‌نه‌كانیان.
رووداو- ئاژانسه‌كان

Monday, April 2, 2012

لە بەریتانیاوە گەڕایەوە، لە کوردستان خنکا

بۆ پرسەى براکەى گەڕایەوە بەڵام خۆیشى گیانى لەدەستدا
به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان برایه‌كی‌ ئه‌ندازیار له‌به‌ریتانیاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ رێ‌، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌ناوچه‌ی‌ هیران و نازه‌نین ده‌كه‌وێته‌ ناو ئاوێكه‌وه‌ و دوای‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێك ، شه‌وی‌ ڕابردوو گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تاریق ئه‌حمه‌د ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی‌ كه‌ 21ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌وته‌ ناو یه‌كێك له‌ عه‌مباره‌كانی‌ پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ سلێمانی‌ و پاش 26 كاتژمێر ته‌رمه‌كه‌ی‌ ده‌رهێنرا، یه‌كێك له‌براكانی‌ له‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیاوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌پرسه‌ی‌ براكه‌ی‌، به‌ڵام له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ناوچه‌ی‌ هیران و نازه‌نین به‌مه‌به‌ستی‌ پشودان ڕاده‌وه‌ستێت، له‌وكاته‌دا ده‌كه‌وێته‌ ئاوێكه‌وه‌ و به‌په‌له‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌و پاش سێ‌ ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه‌ شه‌وی‌ رابردوو گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
 21ی‌ ئه‌م مانگه‌ ئه‌ندازیارێك به‌ناوی‌ تاریق ئه‌حمه‌د له‌كاتی‌ كاركردنیدا، كه‌وته‌ ناو یه‌كێك له‌عه‌مباره‌كانی‌ پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ سلێمانیه‌وه‌ و پاش 26 كاتژمێر توانرا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌عه‌مباره‌كه‌دا ده‌ربهێنرێته‌وه‌، پاش ڕوداوه‌كه‌ش چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌یانكرد له‌ڕووداوه‌كه‌ و هاوكات  به‌هۆی‌ ئه‌و ڕوداوه‌شه‌وه‌ دوێنێ‌ ناسك تۆفیق ده‌ستی‌ له‌پۆستی‌ بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ وزه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان كێشایه‌وه‌.


NRT