Lidia Motylska,ی تەمەن 19 ساڵ، لەیەکێک لەکۆڵانەکانی شاری leedsی وڵاتی بەریتانیا، بەدەستی کۆچنشینێکی عێراقی لەنەتەوەی کورد، بەناوی ا.ج کوژراوە. ئەو کچە پەیوەندی خۆشەویستیی لەگەڵ کوردێک هەبوە، کە هاوزمانو هاوڕێی جەبار بوەو, لەیەک شوقە بەیەکەوە ژیاون. ا.ج تەمەن 39 ساڵ، لەساڵی 2005 رەگەزنامەی بەریتانیی پێدراوە. ا.ج دوای ئامادەبونی لەبەردەم دادوەری دادگای باڵای شاری شەفێڵد، ددانی بەتاوانەکەیدا ناو تاوانبار دەرچو بەکوشتنی ئەو کچە هەرزەکارە پۆڵۆنیە. دادوەر گوێبیستی گێڕانەوەی چۆنیەتی ڕوداوەکە بو، کە چۆن ا.ج بەهۆی بەکارهێنانی پەتی بێجامەکەی (تراکسوت)، زۆر بەتوندیی لەقوڕگی قوربانیەکەی ئاڵاندوە لەپشتەوە، تا جەستەی بێگیان بوە. دواتریش بەچەقۆ چەندینجار سەر سینگو ملو سکی هەڵدڕیوە.
بەناردنی بۆ زیندانی تاهەتاییو کەمترین سزای19 ساڵو نیو، دادوەر McKinnon گوتی، ئەو سزایە سزایەکی دروستە بۆ ئەو تاوانە زۆر دڕاندانەیهو توندوتیژیەی بەکارتهێناوە. دادوەر دەڵێ، گومانی تێدا نیە، تۆ نیشانەی توندوتیژیی وغیرەو دڵپیسیت تێدا بوە بەرامبەر ئەو دو خۆشەویسته، بەردەوام لەهەوڵی تێکدانی بەینی ئەو دو کەسەدا بوی، بەهۆی بونی پەیوەندی خۆشەویستییانەوە. ا.ج کە لەعێراق گەورە بوە، دواتر بەزۆرەملێ چۆتە ریزی سوپای عێراق. پاش ئەوەی لەریزی سوپا هەڵدێت، دەچێتە نێو حیزبی کۆمۆنیستی عێراقی، کە بەرهەڵستکاری ڕژێمی سەددام حوسەین بوە. دواتر بەهاوکاریی ئەو حیزبە ڕادەکات بۆ وڵاتی سوریا. جەبار لەساڵی 1999 لەگەڵ هاوسەرەکەی هاتۆتە بەریتانیا، بەڵام لە2003 لەهاوسەرەکەی جیابۆتەوە.
دوای ئەوەی لەمانگی تەمموزی 2004، دەست بەکاری سیمفۆنی چێشخانە دەکات لەشاری Leeds، لەشوێنی کارەکەی ئەو کچە پۆڵۆنیەو هاوەڵێکی دیکەی کوردی عێراقی بەناوی ئەژین دەناسێت. دواتر لەگەڵ ئەو هاوەڵە کوردەی دەبێت بەهاوڕێو لەیەک شوقەدا دەژین. لەدویدا ا.ج دەبێتە دوژمنکار، کاتێک دەبینێت هاوەڵە کوردەکەیو کچە پۆڵۆنیەکە، کەوتونەتە نێو داوی خۆشەویستیەوە. Simon Myerson لەناو دادگادا دەڵێ، ا.ج خۆشحاڵ نەبوە بەوەی کە هاوەڵه کوردەکەی لەگەڵ کچێکی کاسۆلیکی پۆڵۆنی خۆشەویستیی بکات، بەوهۆیەش بەردەوام قین لەدڵ بوە بەرامبەر بەو کچە گەنجە.
ئەو ئارەزوی نەدەکرد Lidia لەگەڵ ئەژینی هاوەڵی لەناو شوقەکەی ئەودا پێکەوە بخەون. وای بیردەکردەوە کە ئەوکچە رەفتاری سێکسیی لەناو خەڵکو شوێنی گشتی دەنوێنێت، بەهەمو شێوەیەک ئەوی ڕەتدەکردەوە. ا.ج بەردەوامدەبێتو بەکچەکە دەڵێ "نابێت ئەژین بۆ لەمەودوا تۆ ببینێت، چونکە تۆ کچێکی کاسۆلیکو پۆڵۆنی".
Lidia Motylska کە لەگەڵ دایکی Renata دەژیا، لەشەقامی Beeston, لەLeeds، لەوکاتەدا هەستیکردبو سکی پڕە لەئەژینی دەزگیرانی. لەئێوارەی کوشتنەکەیدا، نیازی هەبو دیداری ئەژینی خۆشەویستی بکات. دوای ئەوەی بەپاس دادەبەزێت لەنزیک شوقەکەی ئەژین، لەکاتژمێر 6.45ی ئێوارە، دە خولەک دواتر لەلاین دو ڕێبوارەوە پەیوەندی دەکرێت بەژمارەی فریاکەوتن 999وە، ڕیپۆرتی ئەوە دەکرێت، کە ژنێکیان بینیوە لەناوچەی alleyway in Lincoln Green لەسەر زەویو پیاوێک لەسەری دانیشتوە، هەروەها توند دەستی لەقوڕگی گیرکردوەو بۆڵەبۆڵ دەکەن. کاتژمێر 7.00ی ئێوارە پۆلیس دەگاتە شوێنی ڕوداوەکە، بەڵام ئهوكاته کچەکە گیانی لەدەستداوه. بەهۆی بونی برینی قوڵ لەملیەوە بۆ لای هەردو گوێیهکانی.
بەپێی قسەی دەزگیرانەکەی ئەو کچە هاندهری یانەی ئەرسیناڵ بوە، هەربۆیە ئەو ئێوارەیەش نیازیان هەبوە لەگەڵ ئەژین بەیەکەوە سەیری یاری ئەرسیناڵ بکەن. دوای ئەوەی چەند جارێک ئەژین، زەنگ بۆ مۆبایلی دەزگیرانە پۆڵۆنیەکەی لێدەدات، تا پێیرابگەیەنێت ئەرسیناڵ گۆڵی تۆمارکردوە، بەڵام مۆبایلەکەی بێوەڵام دەبێت.
بۆ ڕۆژی دواتر ئەژینو دایکی کچەکە بەپۆلیس ڕادەگەیەنن کە Lidia بزربوە. دواتر پۆلیس پێیانڕادەگەیەنێت، کەسێک ئەو هەرزەکارەی کوشتوە. بکوژ ئێستا بۆ بەسەربردنی سزای تاوانەکەی ژیان لەزینداندا بەسەردەبات.
ئا: کاوە ڕەش، بەریتانیا، ئاوێنه
No comments:
Post a Comment