Tuesday, May 21, 2013

دواهەمین گۆڕانکارى لە یاساى کۆچ بۆ ئوسترالیا


کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

لە 16ى ئایاردا حکومەتى ئوسترالى یاسایەکى نوێى دەرکرد کە هەر پەناخوازێک بەهۆى بەلەمەوە بگاتە خاکى سەرەکی ئوسترالیا بەرەو ناورو یاخود دوورگەى مانووس یان پاپوا نیوگینیا دەنێردرێت.
خاکى سەرەکى ئوسترالیا لەئێستادا لە "ناوچەى کۆچ" سڕاوەتەوە. ئەو بیرۆکەیە یەکێکە لەو 25 پێشنیارانە کە لەلایەن پانێڵى شارەزایانەوە پێشکەشکرا لەبارەى پەناخوازانەوەو لە ساڵى ڕابردوودا لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشى پەرلەمان کرا.
بەپێى یاسا نوێیەکە ئەو پەناخوازەى کە دەگاتە خاکى سەرەکى ئوسترالیا بەهەمان شێوە مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت وەکو ئەو هەزاران بەلەمە لە خەڵکەى دەگەن بە دوورگەى کۆکۆس، و کریسمس یاخود هەرشوێنێکى تر لە ئاوەکانى ئوسترالیادا.
یاسا کۆنەکە بەشێوەیەک بوو کە هەر پەناخوازێک بگات بە خاکى سەرەکى ئوسترالیا مافى زیاترى هەیە و دەکرێت ڕەوانەى ناورو یاخود پاپوا نیوگینیا نەکرێت.
جیڵاردى پارتى کرێکاران لەلایەن تۆنى ئابۆتى پارتى لیبڕاڵەوە پشتیوانى لێکرا بۆئەوەى بەزوویى ئەو یاسایە دەربکەن. ئەو پشتیوانە ڕایگەیاند کە یاسا نوێیەکە قاچاخچییە نوێیەکان دەوەستێنێت و ژیانى چەندین کەس سەلامەت دەکات چونکە ئیندۆنیزیا لە خاکى سەرەکییەوە زۆر دوورترە لە دوورگەى کریمس و لەئێستادا گەشتێکى درێژ بەهۆى بەلەمەوە لەناو ئاودا لە پازانجى ئەوان نییەو ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە ئەوکارە ناکەن.
لەچەند مانگى ڕابردوودا ژمارەیەک بەلەم گەیشتن یاخود نزیک بوونەوە لە خاکى سەرەکى ئوسترالیا،لەناویشیاندا کەیسێکى ئابڕووچوونى هاوڵاتیانى سریلانکى هەبوو کە بەرەو نیوزلاند دەچوون، کە گەیشتنە ئوسترالیاى ڕۆژئاوا لە جێراڵدتۆن.
ڕێکخراوى سەرچاوەى پەناخوازانى ئوسترالی ڕایگەیاند کە ئەو ڕۆژەى یاساکەى تێدا دەکرا یەکێک بوو لە تاریکترین ڕۆژەکانى مرۆڤایەتى لە ئوسترالیادا. هەروەها ڕایگەیاند ئەو یاسایە ماناى ئەوەبوو کە ئوسترالیا لە ڕێککەوتننامەى پەنابەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان هاتۆتە دەرەوە بۆ ئەو پەناخوازانەى بە بەلەم دەگەنە ئەو وڵاتە.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک وەزیران جیڵارد بە پەیامنێرانى ڕایگەیاند کە ئوسترالیا پێشێلى هیچ ڕێککەوتنێکى نێودەوڵەتى ناکات بە دەرکردنى ئەو یاسا نوێیە.
سەرۆک وەزیران ئەوەیشى خستەڕوو کە پلانى پێداچوونەوەیان هەیە بۆ هەڵسەنگاندنى پڕۆسەى شێوازى وەرگرتنى پەنابەران، و ئەمەش وادەکات کە خەڵکى گومانیان لەوە هەبێت ڕەتکردنەوەکان زیاتر بێت. 
بڕوا وایە کە بژاردەیەک زۆر بەگرنگییەوە تەماشا بکرێت ئەویش ئەو سیستمە جێبەجێبکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنى گەیشتنى پەناخوازە سریلانکییەکان بەکارهێنرا.
سریلانکییەکان بەزوویى چاوپێکەوتنێکى توندیان لەگەڵدا کرا لەدواى ئەوەى گەیشتنە دوورگەى کریمس، و بەزوویى ڕەوانە دەکرانەوە ئەگەر ئەو تایبەتمەندییانەیان تێدا نەبووبایە کە دیاریکرابوون.
ئەو بڕیارە نوێیە وایکرد کە هەزاران سریلانکى گەڕێنرانەوە، کە زۆرێکیان چەند ڕۆژێک دواى گەیشتنیان بە ئاوەکانى ئوسترالیا دیپۆرت کرانەوە.

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:https://www.facebook.com/kochikurdanhttps://www.facebook.com/groups/102175996536494/http://kochikurdan.wordpress.com/http://immigration2australia1.blogspot.com/https://twitter.com/Kurd_Migration

No comments:

Post a Comment