ئاوێنه‌نیوز: به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی كۆچی جیهانی، كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له1700 كۆچبه‌ر له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون.
وته‌بێژی ئه‌و ڕێكخراوه پێشتر ڕایگه‌یاندبو كه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌ران به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پێده‌چێت تاكۆتایی ئه‌مساڵ 30 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌پێش گه‌شتنیان به‌ولاَتانی ئه‌وروپا، له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانله‌ده‌ستبده‌ن.
به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین پێشنیار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ولاَتانی تره‌وه كراون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌ن بۆ پرسی ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریاكاندا.
تۆنی ئه‌بۆت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا داوا له‌ولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته بگرنه به‌ر كه كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و له‌ئێستادا پیاده‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كان بۆ ئه‌و ولاَته‌ی به‌له‌مه‌كه‌ی لێه‌وه‌ی هاتوه، به‌وه‌ش چیتر كۆچبه‌ران ژیانی خۆیان ناخه‌نه مه‌ترسیه‌وه‌و ده‌گه‌ن به‌و ڕاستیه‌ی كه په‌ڕینه‌وه‌یان هیچ سودێكی نابێت.
سیاسه‌تی كۆچی ئوسترالیا به‌توندترین ڕێگا ده‌زانرێت له‌به‌رامبه‌ر له‌كۆچبه‌رانی نایاسایی‌و به‌رده‌وام داكۆكیكاران‌و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌داكۆكیكردن له‌مافی كۆچبه‌ران، داوا له‌و وڵاته ده‌كه‌ن كه به‌یاساكانی كۆچی‌دا بچێـته‌وه‌و ئه‌و ڕێوشوێنه به‌پێشێلكاری مافه‌كانی كۆچبه‌ران له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
هاوكات ولاَتانی یه‌كێتـی ئه‌وروپای سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت یۆنان‌و ئیتاڵیا، به‌به‌رده‌وامی ولاَتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌وان زۆرترین ئه‌ركیان له‌باره‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی كه‌وتۆته سه‌رشان‌و به‌شێك له‌و ولاَتانه خۆیان ده‌دزنه‌وه له‌به‌شكردنی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه.
هاوكات ئه‌گێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوای كرد كه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌وه‌رانه ئه‌ركی پرسی كۆچبه‌ران به‌سه‌ر ولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا دابه‌شبكرێـت.
No comments:
Post a Comment