ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایى كۆچ بۆ ئوسترالیا ده‌كه‌ن ڕه‌وانه‌ى دوورگه‌ى مانوس و پاپوا نیوگینا ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ى له‌وێ له ناوه‌نده‌كانى ده‌ستبه‌سه‌ركردن كه‌یسى په‌ناخوازیان هه‌ڵسه‌نگێنرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه هێشتا دوورگه‌ى پاپوا نیوگینیا و مانووس و دوورگه‌ى ناورو بنه‌مایه‌كى یاساییان دانه‌ڕشتووه بۆ پێدانى ڤیزاى په‌ناخوازان.
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى كۆچى پاپوانیوگینیا، ماتایۆ ڕابورا زانیارى نوێى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى شێوازى ئه‌و ڤیزایه‌ى كه له داهاتوودا پاپوا نیوگینیا له دوورگه‌ى مانوس ده‌یدات به په‌ناخوازان. ئه‌م ڤیزایه پێویستى به بنه‌مایه‌كى نوێى یاسایى ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه دابڕێژرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ڤیزایه بۆماوه‌ى هه‌شت ساڵ به‌به‌رده‌وامى نوێ ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو ئه‌وه‌ى مافى نیشته‌جێ بوونى یه‌كجارى و مافى هاونیشتمانى پێده‌درێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ى 30 ڕۆژى داهاتوودا كاروباره‌كان له‌باره‌ى ڕێوشوێن و مه‌رجه‌كانى ئه‌و ڤیزایه‌وه ته‌واو ببێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م ڤیزایه و مافى په‌نابه‌رى به هاوڵاتیان له‌و دورگانه ده‌درێت و په‌یوه‌ندیه‌كى به ئوسترالیاوه نیه، بۆیه گه‌یشتن به ئوسترالیا وه‌كو خه‌ونێك ده‌بێت بۆئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایى كۆچ ده‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment