له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هەرکەسێک بەبڕی زیاتر له (500) هه‌زار دۆلار وه‌به‌رهێنان بكات، ئەوا مافی پەنابەرێتی پێدەدرێت.
به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر هاوڵاتیه‌كی سه‌ر زه‌وی به بڕی زیاتر له (500) هه‌زار دۆلار‌و دامه‌زراندنی (10) هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی وه‌به‌رهێنان بكات، ئه‌وا مافی په‌نابه‌ری (Green Card) كارتی سه‌وزی پێده‌ده‌رێت، كه ده‌توانێت له ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه و كار‌و چالاكی و بازرگانی بكات.
هەروەها به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای (برۆكینز)، ته‌نها له ساڵی (2012)دا (6600) مافی په‌نابه‌ری وه‌به‌رهێنان دراوه‌ته هاوڵاتیان.
ئه‌و بەر‌نامه‌یه له‌لای ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ئه‌مه‌ریكی بوەتە جێگەی ره‌خنه‌و پێیان وایه، ته‌نها ده‌سته‌بژێرێكی ناو کۆمەڵگەکە كه سه‌رمایه‌دارن ده‌توانن مافی هاوڵاتیبون له ئه‌مه‌ریكا وەربگرن.
(سبەی):
No comments:
Post a Comment