
كه‌ژاڵ عه‌لی ئیبراهیم، ئه‌و خانمه كورده په‌نابه‌ره‌ی وڵاتی فنله‌ندایه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت شۆفێری پاسه، هه‌رچه‌نده بواره‌كه‌ی خۆی ئه‌ندازی بیناسازیه.
له ساڵی 1996دا كه‌ژاڵ عه‌لی ئیبراهیم و خێزانه‌كه‌ی له‌به‌ر هۆكاری سیاسی عیراقیان جێهێشت و مافی په‌نابه‌ریان له‌و وڵاته‌دا پێبه‌خشراوه، له ساڵی 2004دا كه‌ژاڵ پیشه‌ی ده‌سكه‌وتووه ئه‌ویش شۆفێری پاسبووه له هێلسینكی.
هه‌رچه‌نده خانمه په‌نابه‌ره‌كان داوایان لێده‌كرێت كه له بواری خزمه‌تكردنی به‌ساڵاچوان و كه‌مئه‌نداماندا كار بكه‌ن، به‌ڵام كه‌ژاڵ عه‌لی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌ختی له ئازادی هه‌ڵبژاردنی پیشه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی YLE، كه‌ژاڵ عه‌لی ئیبراهیم وتی: "هیچ پیشه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز دابه‌ش نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و كارامه‌یی كه‌سه‌كه‌یه كه پیشه‌كه ده‌كات، زۆر گرنگه له هه‌موو بوارێكدا هه‌لی كار بۆ ئافره‌تان بڕه‌خسێنرێت- ته‌نانه‌ت له‌و بوارانه‌شدا كه به پیشه‌ی پیاوان ناسراون".
وه‌رگێڕانی: ره‌وا مه‌حمود
سه‌رچاوه: YLE
خه‌ندان
No comments:
Post a Comment