هه‌ژار ته‌ها، ئوسترالیا: دادگایه‌كی ئوسترالیا دوێنێ چوارشه‌ممه، سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی سه‌پاند به‌سه‌ر هاولاَتیه‌كی كوردا به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌هاوكاریكردنی پێنج كه‌س له‌ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و له‌ڕێگه‌ی به‌له‌می قاچاخه‌وه له‌ساڵی 2009 دا خۆیان گه‌یاندۆته ئوسترالیا.
دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه به‌ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئوسترالیای راگه‌یاند، ماوه‌ی سزاكه، كه پێنج ساڵه‌و له‌ماوه‌ی سێ ساڵی یه‌كه‌مه‌یدا هیچ جۆره ئازادكردنێك به‌كه‌فاله‌ت نایگرێته‌وه، له‌وانه‌یه له‌جێگه‌ی خۆیدا نه‌بێت‌و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه سه‌ركێش بكات بۆ مه‌سه‌له‌ی نادادپه‌ره‌وه‌ری، چونكه به‌وته‌ی دادوه‌ره‌كه ئه‌و له‌وه تێگه‌شتووه كه ئه‌و هاوڵاتیه ویستوێتی هاوكاری خێزانه‌كه‌ی بكات بۆ گه‌شتن به‌ژیانێكی باشتر‌و هیچ مێژویه‌كیشی له‌تێوه‌گلان به‌كاری تاوانكاریه‌وه نه‌بوه.
راشیگه‌یاند، به‌ڵام هاوكاریكردنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بوه‌و ده‌چێته ڕیزی به‌قاچاخبردنی په‌ناخوازانه‌وه كه ئه‌مه‌ش وه‌ك دادوه‌ره‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردوه یه‌كێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان به‌پێی یاساكانی ئوسترالیا، به‌ڵام ئه‌و كه‌مترین سزای به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه‌دا سه‌پاندوه.
ئه‌و هاوڵاتیه به‌ڕه‌گه‌ز كورده ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌و له‌ساڵی 2001دا ئێرانی به‌جێهێشتوه‌و له‌پاش گه‌شتنی خۆی، هاوكاری پێنج له‌ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی كردوه تا به‌به‌له‌م‌و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا.
به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئوسترالیا تائێستا ده‌یان كه‌س به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان به‌كاری قاچاخچێتی به‌په‌ناخوازانه‌وه بۆ ئوسترالیا ده‌ستگیركراون‌و دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له‌و كاره نایاسایه‌وه تێوه‌گلاون‌و پاشان سزادراون به‌به‌ندكردن كه له‌ناویاندا چه‌ند كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز كورد‌و عێراقیش هه‌بون.
No comments:
Post a Comment