Monday, March 10, 2014

ئوسترالیا رەگەزنامە بە پەنابەرانی عێراقی نادات


 38970image1ئوسترالیا رەگەزنامە بەو پەنابەرە عێراقییانە نادات، کە بەشێوەیەکی نایاسایی دەچنە نێو ئەو وڵاتەوە.

لندل ساکس، باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە لە پارێزگای زیقار ئەنجامی دا، رایگەیاند، ئەو پەنابەرە نایاساییانەی، کە زۆربەیان لە رێگەی دەریاوە دەگەنە ئوسترالیا، تەمەنیان بچوکە.

هاوکات باڵیۆزی ئوسترالیا راشیگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە هەزار پەنابەری عێراقی هاتوونەتە ئوسترالیا، کە %20ـیان خەڵکی پارێزگای زیقار-ن و  ئەوانی دیکە خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراقن.

بە گوتەی باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا، "قاچاخچییەکان لە بەرامبەر هەر کەسێک 20 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە و بەوە چەواشەیان کردوون، کە رەگەزنامەی ئوسترالیان بۆ وەردەگرن".

هاوکات ساکس راشیگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی رێوشوێنی یاسایی تووند لە دژی ئەو پەنابەرانە دەگرێتەبەر و رێگەیان پێنادات بێنە نێو ئوسترالیا و رەگەزنامەش بەو کەسانە نادرێت.

رووداو- هەولێر 
لەلایەن نەهرۆ محەممەد

No comments:

Post a Comment