حكومه‌تى ئوسترالى به‌به‌رده‌وامى دژایه‌تى خۆى بۆ كۆچى نایاسایى بۆ وڵاته‌كه‌ى ده‌رده‌بڕێت و به په‌ناخوازان ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌وشێوه‌یه له وڵاته‌كه‌یاندا مافى په‌نابه‌رى به‌ده‌ست ناهێنن..
جولى بیشۆپ به‌رگرى كرد له‌سیاسه‌تى حكومه‌تى ئابۆت و به‌كارهێنانى ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ده‌ره‌وه‌ى ئاوه‌كانى ئوسترالیا له دوورگه‌ى مانوس و ناورو. بیشۆپ ڕایگه‌یاند ئه‌و كامپانه بۆ پشوودان نین چونكه خه‌ڵكى له‌وێ داخوازى مافى په‌نابه‌رىپێشكه‌ر ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌سه‌لمێنرا كه په‌ناخوازن ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان. ئه‌وه‌ى ئێمه هه‌وڵى بۆده‌ده‌ین ئه‌وه‌یه كه ڕێگرى له خه‌ڵكى بكه‌ین كه له‌ڕێگه‌ى بازرگانى قاچاخچیه‌كانه‌وه بگه‌نه ئوسترالیا. بیشۆپ به بى بى سى گوت كه له‌وانه‌یه بینه‌رانیان ئاگادارى ئه‌وه نه‌بن كه 1200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆى كۆچیان له‌ڕێگه‌ى به‌له‌مى ماسی ڕاوكردنه‌وه له گه‌شته مه‌ترسیداره‌كه‌یان به‌ره‌و ئوسترالیا. گوتى حكومه‌ته‌كه‌ى ئابۆت په‌یمانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خۆى به‌دى ده‌هێنێت كه بازرگانى قاچاخچیه‌كان تێكده‌شكێنێت و ژیانى هه‌زاران كه‌س له ده‌ریادا ده‌پارێزێت. نه‌ك ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ته‌كه‌ى ئابۆت كاریگه‌ر ببێت به‌و ڕه‌خنانه‌ى له‌لایه‌ن ئاژانسى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاڕاسته‌ى ده‌كرێت. به‌پێى كۆمسیۆنى ی‌و ئێن ئێچ سى ئاڕ، سیاسه‌تى په‌ناخوازى ئوسترالیا له‌وانه‌یه ببێته هۆى تێكشكاندنى ڕێوشوێنه‌كانى مافى په‌ناخوازان كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیاریكراوه له 1951دا.
به‌وشێوه‌یه هۆكارى سه‌ره‌كى ڕێگرى له په‌ناخوازان له‌وه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى كۆچ بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه ژیانى خۆیان به‌وشێوه‌یه ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
No comments:
Post a Comment