Tuesday, March 25, 2014

ئوسترالیا به‌له‌مى په‌ناخوازان ڕه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌



Dan-20140304195539942003-620x349
كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان
وەزیرى کۆچى ئوسترالیا سکۆت مۆریسۆن بەتەواوى ئەوەى ڕاگەیاند کە ئوسترالیا بەلەمى پەناخوازان ڕەوانە دەکاتەوە. لەکاتێکدا مۆریسۆن کۆمێنتى خۆى لەبارەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیەوە خستەڕوو ئەوەى باسکرد کە لەئێستادا 89 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر گەشتى سەرکەوتووانەى قاچاخچیەکان بۆ ئوسترالیا. ئێمە بەلەمەکان دەگێڕینەوە بۆ ئەوناوچانەى سەلامەتن تێیدا و دڵنیاین کە سەلامەت دەبن. ئەم ڕێوشوێنە زۆر کاریگەر بووەو بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانى. ئێمە دەرفەت بەوە نادەین و هەروەها.. ئەگەر خەڵکى بیەوێت بەڕێگایەکى هەڵە بێت ئەوا ناتوانێت و ناگاتە ئێرە. 
گێڕانەوەى کۆچبەران لەئێستادا بەرەو ناوەندێکى دەستبەسەرکردن بۆ ئیندۆنیزیا ڕەوانە دەکرێن. لەبەرنامەکەدا کە پەناخوازێکى ئێرانى لێدوانیدا و ڕایگەیاند کە ئەمە دووەمجارە گەڕێنراوەتەوە لەکاتێکدا هەوڵیداوە بەرەو ئوسترالیا کۆچ بکات. لەبەرامبەردا وەزیرى کۆچى ئوسترالیا ڕایگەیاند کە ئەو ئوسترالیانەى تەماشاى ئەو بەرنامەیە دەکەن سوپاسى حکومەتى ئوسترالی دەکەن کە ڕێوشوێنى زۆر بەهێزى هەبووە لەسنوورەکاندا و ڕێگە بەخەڵکى نادات کە بەشێوەیەکى نایاسایى بگاتە ئوسترالیا. 
هاوڕێیەکانى مۆریسۆن ئەوە دەنرخێنن کە باشترین ئەنجامى هەبووە لە بەدەستهێنانى ڕێوشوێنى مشتومڕاوى دەوڵەتەکە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى کۆچى نایاسایى

No comments:

Post a Comment