
له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌می تواناسازیی عیراق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، چه‌ند وه‌زاره‌تێك هاوكار بوون له وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌و خاوه‌ن پسپۆڕییه گه‌ڕانه‌وه و پیاده‌كردنی چه‌ند یاسایه‌كیش بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئیمتیازات و ده‌سته‌به‌ر كردنی ژیانی باش هانده‌ر بوون له‌پشت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌توانایانه بۆ عیراق.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه نه‌بوونی ئۆقره‌یی ئه‌منی وسیاسی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م دیاریی كردنی پله‌ی وه‌زیفی بۆ ئه خاوه‌ن بڕوانامانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی عیراقیه خاوه‌ن پسپۆڕ و شاره‌زاكانی دیكه، هه‌روه‌ك ئه‌و رێوشوێنه بیرۆكراتیانه‌ش كه‌له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و خاوه‌ن بڕوانامانه پیاده ده‌كرێن هۆكارن بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌له‌هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی 15 به‌ش له‌زانكۆكان بۆ خستنه‌گه‌ڕی پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی گه‌ڕاوه‌كانی عیراق، وتیشی:" له‌حاڵێكدا كه‌سانی پسۆڕو شاره‌زای دیكه‌مان پێویست بوو ئه‌وا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر كه‌سانی بیانی" .
خه‌ندان –
No comments:
Post a Comment