له‌میانه‌ی پێشبڕكێیه‌كدا له‌شاری هه‌ولێر كچه راگه‌یاندنكارێكی كورد خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ڕۆشنا عه‌لی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری راگه‌یاندن ده‌كات، له‌یه‌كێك له‌و پێشبڕكێیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران ئه‌نجام دراوه، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌نوس ڕۆشنا عه‌لی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: "له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشبڕكێیه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران له هه‌رێم ڕێكخرا"
وتیشی، تایبه‌ت به‌و پێشبڕكێیه ڕاپۆرتێكم له‌سه‌ر كه‌مپی دۆمیز له دهۆك به‌ناونیشانی ( منداڵان ده‌بنه قوربانی جه‌نگه‌كان) پێشكه‌ش كرد، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا.
ڕۆشنا عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد: "له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كه خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانم به‌ده‌ست هێنا كه له لایه‌ن نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێم به‌خشرا".
ڕۆژنامه‌نوس ڕۆشنا عه‌لی ساڵی 1976 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس كارده‌كات.
خه‌ندان – سامان قوبادی
No comments:
Post a Comment