كوردێكی باشوری كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی كوشتنی چه‌ندین كه‌س و سه‌ركرده‌ی مافیا، سزای زیندانی به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنرێت و دادگایه‌كی كه‌نه‌داش پاش به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی، كورده‌كه ره‌وانه"دیپۆرت"ی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی "cbc.ca" بارزان چۆڵی، هاوڵاتیه‌كی كوردی باشوری كوردستانه و سه‌رۆكی باندێكی مافیا به ناوی"چه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان"، بارزان و چوار ئه‌ندامی دیكه ده‌ستیان له كوشتنی سێ برا هه‌بووه ئه‌وانه‌ش به ناوه‌كانی "جارنی و جۆناسان و جارۆد" و، له نێوان ساڵانی 2008_2009 چه‌ندین تاوانی كوشتنی دیكه‌ی ئه‌نجامداوه.
بارزان و ئه‌و چوار كه‌سه‌ی دیكه‌ی سزای زیندانی دراون سزاكانیان به‌مجۆره بووه:
بارزان چۆلی 14 ساڵ زیندانی
جۆن ولیام 13 ساڵ زیندانی
كاروان ئه‌حمه‌د 12 ساڵ زیندانی
دیلۆن هینگ 12 ساڵ زیندانی
یانگ سونگ جۆن لی 11 ساڵ زیندانی.
داواكاری گشتی ئه‌و كه‌یسه داواكاری ئه‌وه‌ی هه‌بووه، 14 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر بارزاندا بسه‌پێنت، چونكه بارزان و ئه‌و چوار كه‌سه‌ی دیكه، چوار ساڵ پێش ئێستا ده‌ستگیركراون، بۆیه ئه‌و چوار ساڵانه‌شیان بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی یاسایی كه‌نه‌دی، هه‌ر كاتێك بارزان چۆڵی حوكم بدرێت و حوكمه‌كه‌ی ته‌واو كرد، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی "دیپۆرت"ی كوردستان ده‌كرێته‌وه، بۆیه پارێزه‌ره‌كه‌ی داوای كردووه حوكمی زیندانییه‌كه‌ی بارزان كه‌مبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ته‌واوبوونی حوكمه‌كه‌ی راسته‌وخۆ بنێردرێته‌وه بۆ كوردستان.
خه‌ندان-
No comments:
Post a Comment