وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه به‌زۆر په‌نابه‌رانی عێراقی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه بنێردرێنه‌وه‌و، باڵیۆزخانه‌ی ئوسترالیا له عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا رێكه‌وتووه كه‌به‌زۆر په‌نابه‌رانی عێراقی نه‌نێرنه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌میانه‌ی دیدارێكی نێوان سه‌لام خه‌فاجی بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران‌و لیندل ساكس باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق، لایه‌نی عێراقی باڵیۆزی ئوسترالیای ئاگاداركردۆته‌وه له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی به‌زۆری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له وڵاته.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه خه‌فاجی رایگه‌یاندوه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌گوێره‌ی ستراتیژیه‌تێك كارده‌كات كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له رێزگرتنی مافی مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی مرۆیی‌و له رێگه‌ی رێزگرتن له بڕیاری خودی په‌نابه‌ر كه پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش پشتیوانی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران جه‌ختیكرده‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری باشتر بۆ رازیكردنی ئه‌و عێراقیانه‌ی كه داخوازی په‌نابه‌رێتیان ره‌تكراوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌وڵه‌تی عێراق ئاماده‌ی هه‌موو هاریكاریه‌كه بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی دۆست به ئوسترالیاشه‌وه كه‌به‌هاوكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانی په‌نابه‌ره عێراقیه‌كان كه ویستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه.
باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق رایگه‌یاند، پشتیوانی له سه‌رنج‌و بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن‌و دژی گێڕانه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ره عێراقیه‌كانن.
NRT
No comments:
Post a Comment