به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی لاوان و گه‌نجان له كۆچی نایاسایی و له رۆژی جیهانی كۆچبه‌ران رۆژانی 18-20/12/2012 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری سه‌نته‌ری میدیای سه‌ربه‌خۆ یه‌كه‌م فیستیڤاڵ به دروشمی (وه‌همی به‌هه‌شت) سازده‌كات و تێدا چه‌ندین وێنه و فیلمی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه نمایش ده‌كرێت.
له‌باره‌یه‌وه گۆران سه‌باح روێژكاری میدیا له رێكخراوی ستاتی نێوده‌ڵه‌تی بۆ پرسی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌رۆژی جیهانی كۆچبه‌ران بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كورستان فیستیڤاڵێكی سی رۆژه سازده‌كرێت ، ئامانج لێی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه تاكوئێستا به‌شسَوه‌یه‌كی نایاسای كۆچ ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ئێمه له‌و فیستیڤاڵه ده‌مانه‌وێ ره‌وشی كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وروپا و رۆژئاوا به‌گشتی بۆ گه‌نجان بخه‌ینه‌روو كه له‌چ بارودۆخێكی خراپدان ، به تایبه‌تی له‌رووی ئابووری ، كاتێكیش گه‌نجانمان روو له‌و ولاَتانه ده‌كه‌ن رووبه‌رووی بێ ئومێدی ده‌بنه‌وه".
گۆران سه‌باح رونیشیكرده‌وه: له‌میانه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا چه‌ندین فیلم و وێنه‌ی دیكۆمێنتاری و تابلۆی هونه‌ری نمایش ده‌كرێت كه باس له نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌كات، پێشبركێش بۆ ئه‌و فیلم و وێنانه ده‌كرێت و باشترینیان خه‌لاَت ده‌كرێن.
به‌ئامانجی پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانیان 18/12 /2000 له‌لایه‌ن نه‌ته‌ویه‌كگرتوه‌كانه‌وه وه‌ك رۆژی كۆچبه‌ران ده‌ستنیشان كرا، ئه‌مه له‌كاتێدا رۆژی 20/6/2001 رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران ده‌ستنیشانكراوه.
خه‌ندان- ره‌هێل سه‌مه‌د
No comments:
Post a Comment