ژماره‌یه‌ك لە دیپۆرتكراوه)كانى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داویان كرد حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه .
ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و كوردانه‌ى كه له وڵاتانى ئه‌وروپا مافی پەنابەریان پێ‌درابوو، به‌بڕیارى به‌شێك له‌و وڵاتانه نێردارونه‌تەوه بۆ كوردستان و پێیان گوتراوه له‌پاش گه‌یشتنیان بۆ كوردستان، له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وە.
هەر بۆ ئەو مەبەستەش، ئەمڕۆ سێ شەممە، ژمارەیەک لە 700 دیپۆرتکراوەکەی گەرمیان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد قەرەبوویان بکاتەوە.
عەلی تۆفیق، یەک لەو دیپۆرتکراوانەی گەرمیان بە (روداو)ی راگەیاند "ئێمه كه نێردراینه‌وه بۆ كوردستان پێیان گوتین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به‌وه‌ى كه قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه به‌ڵام وانه‌بوو تاوه‌كوو ئێستا هیچمان بۆنه‌كراوه. کەچی له عێراق پارچه‌زه‌ویه‌ك وه بڕى 4 ملیۆن دینار ده‌درێت به‌هه‌ر دیپۆرتكراوێك".
هەروەها ده‌شتى جه‌مال، سكرتێرى فیدراسیۆنى سه‌رانسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق به (رووداو)ى راگه‌یاند "ئامانج له‌م گردبوونه‌وه‌یه گه‌یاندنى ده‌نگى ناڕه‌زایەتی دیپۆرتكراوه‌كانى گه‌رمیانە. هه‌فته‌ى رابردوو به‌نوێنه‌رایه‌تى زیاتر له 6 هه‌زار دیپۆرتكراوى هەرێمی كوردستان له سلێمانى خۆپیشاندانمان ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆش له گه‌رمیان به به‌نوێنه‌رایه‌تى زیاتر له 700 كه‌س گردبووینه‌وه و داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وپه‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه بڕیارى فیدراسیۆن جێبه‌جێ بكات كه خواستى په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كانى تێدا هاتووە".
سكرتێرى فیدراسیۆنى سه‌رانسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق گوتیشی "بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێکمان پێشكه‌شى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردووه كه داوا له سه‌رۆك و جێگرى سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان بکات کە په‌له بكه‌ن له جێبه‌جێ كردنى ئه‌و پرۆژه بڕیاره و وه‌ڵامان بدەنەوە، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵویستى ترمان ده‌بێت به‌رانبه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم محەممەد، بەڕێوەبەری راگه‌یاندنى ئیداره‌ى گه‌رمیان لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "به‌رپرسى ئیداره‌ى گه‌رمیان پاڵپشتی لە داواکارییەکانیان کردووە و بەڵێنی پێداون داواکارییەکانیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار".
هەڵۆ محەممەد
رووداو- کەلار
No comments:
Post a Comment