دوێنێ شه‌ممه پۆلیسی یۆنان ئاشكرایكرد، به‌له‌مێكی بچو‌وك كه نزیكه‌ی 30 كۆچكه‌ری هه‌ڵگرتبوو، سه‌رله به‌یانی دوێنێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه یۆنان له نزیك دورگه‌ی لیسفۆس_ی رۆژئاوا نقووم بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 20 كه‌س خنكان.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، یه‌كێك له رزگاربوانی ئه‌و به‌له‌مه ئاشكرای كردووه، له توركیاوه به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێ كه‌وتوون، ژماره‌ی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه 27 كۆچكه‌ر و كاپتنه‌كه‌ی بووه‌و پێش گه‌یشتنیان به دورگه‌كه به دووری 1.6 كیلۆمه‌تر به‌هۆی بای به‌هێزه‌وه نقووم بووه.
به پێی وته‌ی به‌رپرسێكی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش، كه‌سه رزگار بوه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه به ئێشكگری كه‌ناراوه‌كانیان راگه‌یاندووه كه هه‌موویان عیراقین و له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان دوو هه‌زار دۆلاریان لێ وه‌رگیراوه.
پاش ئه‌و رووداوه‌ش هێزی ده‌ریاوانی و ئێشكگری كه‌ناراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی 20 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه.
خه‌ندان-
No comments:
Post a Comment