به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان و گوێگرتنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌ئاماده‌بونی سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق، ژماره‌یه‌ك له‌په‌نابه‌رانی كوردی دیپۆرتكراوه له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو هاوكات یاداشتێكیشیان ئاڕاسته‌ی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ كرد.
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان وتی: ئامانج له‌م گردبوونه‌وه‌یه كه به‌نوێنه‌رایه‌تی (6000) كه‌س ئه‌نجاممانداوه، جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه خۆی له شانزه خاڵدا ده‌بینێته‌وه.
وتیشی: "داواكارییه‌كانیشیمان بریتین له جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا‌و بریارانه‌ی حكومه‌تی عێراقی بۆ په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه ده‌ریكردوون، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 262ی حكومه‌تی هه‌رێم كه تایبه‌ته به‌مفای په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه".
ده‌شتی جه‌مال رونیشیكرده‌وه: داوامان كردووه كار بۆ په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه دابین بكریت یاخود بیمه‌ی بێكارییان پێبدرێت یا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
ناوبراو ئاشكرایكرد، كه تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داواكاریه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات چالاكییه‌كانمان فراوانتر ده‌كه‌ن و له‌ته‌واوی شاروچارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رژێنه سه‌ر جاده‌و به‌رێگه‌ی مه‌ده‌نیانه داوای مافه‌كانی په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی لێپرسراوانیشه‌وه، ده‌شتی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه قوربانی ده‌ستی سیاسه‌تی لێپرسراوانی حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێمن، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌و واژۆیان كردووه تاكو په‌نابه‌ران دوور له‌خواست و ویستی خۆیان دیپۆرت بكرێنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا په‌نابه‌رانی له‌كاتی به‌زۆر گه‌راندنه‌وه‌یان له فرۆكه‌خانه‌كانی عیراقدا رووبه‌رووی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاربونه‌ته‌وه.
سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شی وت، ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه پرۆژه یاسای مافی په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه، له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌و تا ئێستا گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كراوه، بۆیه داواكارین له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌زووترین كات گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه بكات.
دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی یاداشتی داواكارییه‌كانیان به ئیداره‌ی قه‌زاكه، تارق ره‌شید قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ هه‌موو پشتگیریه‌كی خۆی بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌ربری و به‌ڵێنی پێدان داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
داواشی له فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانیش كرد، هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت تاكو به‌پێی ئه‌و بواره‌ی كه هه‌یه به‌شێك له په‌نابرانی دیپۆرتكراوه به كۆمپانیاكانی سنوره‌كه‌دا دابمه‌زرێن. داواشیكرد ئه‌وانه‌ی بروانامه‌یان هه‌یه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن تاكو له‌و رێگه‌یه‌وه دابمه‌زرێن و دووباره بگه‌رێنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌و له‌خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه ده‌ست (خه‌ندان) كه‌وتووه ته‌نها له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا (حه‌وت سه‌د) په‌نابه‌ری دیپۆرتكراوه هه‌یه.
چه‌مچه‌ماڵ-پێشه‌وا شێخ ره‌ئووف
No comments:
Post a Comment