بەپێ ئەو هەواڵانەی بەدەستی لقی کوردستانی فیدراسیۆن گەیشتوە پەنابەرێك لە قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕووداوێکی کۆمەڵایەتیدا گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی فیدراسیۆنی سەرسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان، ئه‌و په‌نابه‌ره‌بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا ژیانی بەسەر بردوە، بەڵام بەهۆی گوشاری سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی بەریتانیا لەمافی پەنابەری نائومید دەکرێت.
ئه‌و هاوڵاتیه لەبەرواری ٢٠-١١-٢٠١١ دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا دەکرێتەوه، ئه‌و په‌نابه‌ره لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دیپۆرتکراوەکان لە بەرواری١٥-٤-٢٠١٢ لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری دەکات لەپێناو جێبەجێکردنی خواستە ڕەواکانی دیپۆرتکراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
هاوڵاتی
No comments:
Post a Comment