به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی یه‌نى ئیوزگیور پۆڵه‌تیکای ئه‌ڵمانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته گه‌نجانی كورد بۆ كاری سیخوری به‌كارده‌هێنێت و دا‌واشیان لێده‌كات له چالاکى و ڕێپێوانه‌کانى کوردان دوربکه‌ونه‌وه ده‌نا هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستگیرکردن و ده‌رکردنیان لێده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌ى یه‌نى ئیوزگیور پۆڵه‌تیکا سیاسه‌تى چه‌وتى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه و ده‌ڵێت :گه‌نجانی كوردی له‌و وڵاته ئاشکرایان کردوه که پۆلیسى ئه‌ڵمانى به‌چه‌ند ڕێگا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و گه‌نجه کوردانه‌ى په‌نابه‌ریان نیه به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له (٢٠) ساڵى بۆ سه‌ره‌وه‌یه بیانکه‌ن به سیخوڕ‌ى خۆیان و به‌کاریان بێنن.
هه‌ر له هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه : زانرا که پۆلیس له هه‌موو شوێنێک به تایبه‌تى له کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان هه‌تا له وێستگه‌کان و له ناوه‌ندى چالاکیه‌کان کار ده‌کات که گه‌نجان بخاته ژێر کاریگه‌رى سیخوڕییه‌وه و داواى کارکردنیان لێده‌که‌ن.
رۆژنامه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌ڵێت : هه‌موو ئه‌م زانیاریانه له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌وه ڕاگه‌یاندراوه که خۆیان ڕووبه‌ڕووى داواکارى کاری سیخوڕی ئه‌ڵمانى بونه‌ته‌وه.
كوردی‌و
سه‌رچاوه : ANF NEWS
No comments:
Post a Comment