وێنەى دەستگیرکراوەکە |
له‌پاش کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى رۆژى سێشه‌ممه له هه‌ڵمه‌تێکى پۆلیسى تایلاند بۆ سه‌ر مالێک له بانکۆکى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته، که‌سێکى به ره‌گه‌ز عێراقیان ده‌ستگیرکرد، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پاسپۆرتى ته‌زویر که به‌شێکیان پاسپۆرتى ئیماراتى بوون، له‌گه‌ڵ ئامێرێکیش بۆ دروستکردنى ئه‌و پاسپۆرتانه.
ئه‌و به‌رپرسه تایلاندیه رایگه‌یاند: هه‌ریه‌کێک له‌و پاسپۆرتانه بڕى (400) دۆلارى ئه‌مریکى تێچووه و پاشان به نرخێکى زیاتر ده‌فرۆشرێت به په‌ناخوازان، که له‌پاش هاتنیان بۆ تایلاند ئه‌و پاسپۆرته ته‌زویرانه ده‌کڕن که ئیماراتین، به‌مه‌ش که‌متر ده‌بنه جێگه‌ى گومانى ئه‌وه‌ى که ئه‌وان به‌مه‌به‌ستى کۆچکردن بۆ ئوسترالیا هاتونه‌ته ئه‌و ووڵاته.
ئه‌و گومانلێکراوه عێراقیه که ناوى (ره‌یهان عوره‌یبى ئه‌لفه‌تلاوی)یه و ته‌مه‌نى (39) ساڵه. ئه‌گه‌ر تۆمه‌تى ته‌زویرکردنى ئه‌و پاسپۆرتانه و قاچاخچێتى به په‌ناخوازانه‌وه به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه، له خراپترین سزادا نزیکه‌ى (10) ساڵ زیندانیکردنى له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که ژنه‌که‌ى ئه‌و گومانلێکراوه عێراقیه‌ش که به‌ڕه‌گه‌ز تایله‌ندیه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیارى ده‌ستگیرکراوه.
جێی ئاماژه‌یه زۆربه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى که روو له وڵاتانى وه‌ک تایله‌ند و مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا ده‌که‌ن، به هیوان بگه‌نه ئوسترالیا و له‌وێ داواى مافى په‌نابه‌رێتى بکه‌ن، ئه‌مه‌ش حکومه‌تى ئوسترالیایان ناچار کردووه له چوارچێوه‌ى رێکه‌وتنێکى ئه‌منیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا، هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنى قاچاخچیه‌کان و ریگرتن له‌و په‌ناخوازانه‌ش که ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌کى نایاسایى کۆچ بکه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته. چونکه له‌ژێر به‌ڵێنه چه‌وته‌کانى ئه‌واندا ساڵانه ده‌یان په‌ناخواز له کاتى کۆچکردنیان به شێوه‌یه‌کى نایاسایى و به به‌له‌مى پچوکى نه‌شیاو گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه : واشنتن پۆست
هه‌ژار ته‌ها
چه‌ترپریس
No comments:
Post a Comment