وێنه‌ی مه‌یسه‌م كامیل له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی دادگادا |
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دادگای نیوزله‌ندا، مه‌یسه‌م كامیل یه‌كێك بوه له رێكخه‌رانی ئه‌و به‌له‌مه‌ی كه له پاش تێكشكانی، زیاتر له 350 په‌ناخوازی كرده قوربانی له نزیك ئاوه‌كانی ئوسترالیا له ساڵی 2001 دا، هەروەک ئه‌مڕۆش بڕیاری راده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی به دادگای ئوسترالیا ده‌ركرد، بەوپێیەی پێشتر له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاتەوە داواكراو بوە.
به‌پێی یاساكانی ئوسترالیا، هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تی قاچاخچێتی به په‌ناخوازانه‌وه بۆ ئوسترالیا به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه، له خراپترین سزای یاسایدا نزیكه‌ی 20 ساڵ به‌ندكردنی له زینداندا به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
پێشتر دو كه‌سی تر به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌هه‌مان روداو زیندانی كراون، یه‌كێكیان به ره‌گه‌ز میسری بوه‌و له پاش راده‌ستكردنه‌وه‌ی بۆ وڵاتەکەی خۆی، دادگای میسر سزای 5 ساڵ به‌ندكردنی له زینداندا به‌سه‌ردا سه‌پاند.
له‌ئه‌گه‌ری ساغبونه‌وه‌ی تۆمه‌تی قاچاغچێتكردن به په‌ناخوازانه‌وه به‌سه‌ریدا، مه‌یسه‌م ده‌بێته دوه‌م قاچاخچی به ره‌گه‌ز عێراقی كه له‌لایه‌ن دادگای ئوسترالیاوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا سزا درابێت، پێشتریش هادی ئه‌حمه‌دی، سزای حه‌وت ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به تۆمه‌تی ناردنی زیاتر له 300 په‌ناخواز به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له رێگه‌ی كه‌ناره ئاوییه‌كانه‌وه بۆ ئوسترالیا.
روداوی تێكشكانی ئه‌و به‌له‌مه كه له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2001 دا رویدا، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته مرۆییه‌كان له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه له ئوسترالیا روییدا بێت، تیایدا زیاتر له 350 په‌ناخوازی كرده قوربانی كه 145 كه‌سیان منداڵ بون.
(سبەی)
No comments:
Post a Comment