عێراق له ڕیزبه‌ندی چواره‌می ئه‌و وولاَتانه‌دایه |
به‌پێی دواهه‌مین ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی
ئه‌وروپا ، 301 هه‌زار په‌ناخواز داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له وولاَتانی یه‌كێتی
ئه‌وروپا كردووه له ساڵی 2011دا و زیادبوونێك به 42 هه‌زار په‌ناخواز به‌به‌راورد
له ساڵی 2010 دا به‌دی ده‌كرێت.
ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا كه
دوێنێ( هه‌ینی- 23 ئازار) له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی یۆرۆستات كه تایبه‌ته به
ئاماره فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری ده‌داته وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
به‌وه‌ی زیادبونێك له ڕێژه‌ی په‌ناخوازاندا به‌دی ده‌كرێـت و له سه‌دا نه‌وه‌تی
ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش كه له ساڵی 2011 تۆماركراون داواكاری نوێ بوون له سه‌دا
ده‌ش په‌ناخوازی سالاَنی ڕابردوو بوون و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان بۆ كه‌یسه‌كانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به ڕیزبه‌ندی ئه‌و وولاَتانه‌ی
كه زۆرترین په‌ناخوازیان داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
كردووه وولاَتانی ( ئه‌فغانستان ، ڕووسیا، پاكستان ، عێراق ) ن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه عێراق به
15,200 په‌ناخواز كه نزیكه‌ی له سه‌دا پێنچی سه‌رجه‌م په‌ناخوازان پێك ده‌هێنێت
له ڕیزبه‌ندی چواره‌می ئه‌و وولاَتانه‌دایه كه زۆرترین داواكاریان بۆ وه‌رگرتنی
مافی په‌نابه‌رێتی پێشكه‌ش كردووه.
سه‌باره‌ت به وولاَتانی وه‌رگریش ، فه‌ره‌نسا
و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وولاَتانه‌ن كه زۆرترین داواكاری مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رێتیان لێپێشكه‌ش
كراوه و به‌ریتانیاش له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌م دایه.
سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش كه داواكاریان پێشكه‌ش كردووه ، ڕاپۆرته‌كه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه 177,900 په‌ناخواز كه زیاتره له ڕێژه‌ی له سه‌دا
په‌نجای سه‌رجه‌م په‌ناخوازان كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری فه‌رمی ئاژانسی
ئاماره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ناسراوه به
Eurostat
هه‌ژار ته‌ها
كۆمه‌ڵ نیوز
No comments:
Post a Comment