وێنەى گەنجەکە |
دوای ئەوەی رۆژی 28/03/2012 لە شاری کاریک ئۆن شانۆن لە وڵاتی ئایرلەندا چەند گەنجێکی کوردی ئەو شارە ڕودەکەنە ئاویکی ئەو شارە بۆ مەلەکردن، لە کاتژمێر 4 ی دوای نیوەرۆ یەکێک لەگەنجەکان بەناوی “جەلال عەزیز”ی دەخنکێت.
دواتر پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاگادار کرانەوە و تیمەکانی فریاکەوتن کەوتنە گەران بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکە، دوای 20 کاتژمیر گەران بەدوایدا توانرا لە رۆژی 29/03/2012 کاتژمیر یەکی دوای نیوەرۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، دواتر رۆژی 30/03/2012 تەرمی ناوبراو لە یەکێک لەشارەکانی وڵاتی ئایرلەندا بەخاکسپێردرا.
جەلال عەزیز خەڵکی سەلاسی باوەجانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لەدایکبووی 27/10/1990 ە، ساڵی 2006 وەک پەنابەر لەگەڵ خانەوادەکەىرڕویان کردۆتە وڵاتی ئایرلەندا.
بیلال سەنگەسەری
هاولاتى
No comments:
Post a Comment