له‌میانه‌ى مانه‌وه‌شیدا له‌سوید هاوسه‌رگیریی و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌نجێك ره‌تده‌كرده‌وه
|
هه‌رگیز ئه‌وه به بیرى “س، م”ى ته‌مه‌ن (21) ساڵدا نه‌ده‌هات كه دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنى له‌دایكبوونى خۆى (هه‌رێمى كوردستان) جارێكى تر سوید نابینێته‌وه.
(س) كه له‌ساڵى 2008 گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ى خۆى “شارى رانیه” نه‌یزانى ئه‌وه رێگه‌ى مه‌رگى یه‌كجاریه‌تى، ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى باوكى له‌ڕێگه‌ى براكانیه‌وه پێى راگه‌یاند سه‌ردانى دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ى بكات، بڕیاردا به‌ره‌و رانیه بگه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ى ” Aftonbladet ” سویدى كه رۆژنامه‌یه‌كى به‌ر بڵاوه له‌و وڵاته، دواى پێنج ساڵ دۆسیه‌ى گیان له‌ده‌ستدانى “س” ى هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ورده‌كاریییه‌كه‌ى ئاشكراكردووه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تى “س” پێش چوونى بۆ سوید ره‌تیكردبوویه‌وه كه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌نجێكدا بكات له‌عێراق، سووربوو له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر داواكارییه‌كى هاوسه‌رگیریی له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به ژیانى باجى ئه‌وه‌یدا.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات “س” له‌میانه‌ى مانه‌وه‌شیدا له‌سوید هاوسه‌رگیریی و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌نجێك ره‌تده‌كرده‌وه.
به‌پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خێزانى “س” بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یانكردووه كه ئه‌وان كچه‌كه‌یان نه‌كوشتووه‌و به مردنى ئاسایی و به “نه‌خۆشى سه‌ره‌تان” مردووه، به‌ڵام سه‌رۆكى ده‌سته‌ى “”GAPF” ى سویدى ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاندووه به‌ڵگه‌ى به‌هێزیان له‌به‌ده‌ستدایه كه ده‌یسه‌لمێنێت (س) روبه‌ڕووى پاكتاوكردن بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن باوكى یه‌وه و به خێرایی نێژراوه، ته‌نانه‌ت رێوڕه‌سمیشیان بۆ سازنه‌كردووه و رێگه به هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى و كه‌سه نزیكه‌كانى نه‌دراوه كه چاویان به جه‌سته‌كه‌ى بكه‌وێت.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تى كه چاویان به ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانى (س) كه‌وتووه له سوید، ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندیان كردووه به رێكخراوێكى سویدى پارێزه‌رى ژنان له توندوتیژى له عێراق و داوایانكردووه هاوكارى (س) بكه‌ن چونكه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى له‌سه‌ره، ناشتوانێت جارێكى تر بگه‌ڕێته‌وه سوید له‌به‌رئه‌وه‌ى باوكى ده‌ستى به‌سه‌ر “پاسپۆرته‌كه‌یدا” گرتووه.
هاوڕێكانى ده‌ڵێن كه هیچ رێكخراوێكى سویدى و پۆلیس هیچ شتێكیان بۆ (س) نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى مشتومڕو ره‌خنه‌ى زۆره.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه كه ره‌خنه‌ى توند له‌و باره‌یه‌وه له كونسوڵگه‌ریی سوید له هه‌ولێر ده‌گیرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى (س) داوایكردووه كه “پاسپۆرتێكى” نوێى پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت پێى بگه‌ڕێته‌وه سوید، به‌ڵام كونسوڵگه‌رى سوید ئه‌وه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هاوڕێكانى (س) ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سێكى خۆشه‌ویست بووه‌و حه‌زى به یارمه‌تیدانى خه‌ڵكانى دیكه هه‌بووه، هه‌رچه‌نده باوكى به‌ڵێنیدا بوو لێى ببورێت له‌سه‌ر هه‌ڵهاتنى له‌كوردستان، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ى نه‌برده سه‌ر.
پۆلیسى سویدى ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام هیچ كه‌سێكى به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌و تاوانه ده‌ستگیرنه‌كردووه، ناشزانرێت لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت یان داده‌خرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه له‌ده‌ره‌وه‌ى خاكى سوید ئه‌نجامدراوه.
هاوڵاتى
No comments:
Post a Comment