گومانی تێدانیه له ئێستادا كه كوردانی په‌ناخواز بونه‌ته قوربانی قه‌یرانێكی مرۆیی، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه داكۆكیكار و به‌شێك له وڵاتانی وه‌رگری ئه‌و په‌ناخوازانه‌شه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌ناخوازێكی كوردی به‌ڕه‌گه‌ز نێرینه جارێك له قه‌یراندا بێت ئه‌وا ئه‌و قه‌یرانه چه‌ند جاره‌یه بۆ په‌ناخوازێكی به‌ڕه‌گه‌ز میێنه.
یاساكانی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی "ره‌گه‌ز" به‌هه‌ند وه‌رناگرن:
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی داكۆیكردنن له مافه‌كانی ره‌گه‌زی مێینه ئه‌وه‌یه، كه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ ناكات له‌نێوان په‌ناخوازاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و ژن بون به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت. ئه‌و پێناسه بنچینه‌ییه‌ی كه له سه‌رجه‌م وڵاتانی وه‌رگردا كاری پێده‌كرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌یسی په‌ناخوازان ده‌ڵێت: "په‌ناخواز ده‌بێت به په‌نابه‌ر (واته مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌ژێر مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه و سه‌لمێنراوی سته‌ملێكردندا بێت له وڵاتی خۆی، به‌هۆی باكگراونده ئیتنیكیه‌كه‌یه‌وه، یان بیروباوه‌ی سیاسیه‌وه یان به‌هۆی ئه‌ندام بونی له رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودا، یان به‌هۆی بیروباوه ئایینه‌كه‌یه‌وه". له‌م پێناسه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بنه‌مای بنچینه‌یی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌گه‌ز وه‌ك خودی خۆی به‌هه‌ند وه‌رناگرێت، ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه سه‌لماندنی ئه‌و سته‌م و ترسه‌یه كه ئه‌و مرۆڤه‌ی ناچاركردوه وڵاتی خۆی به‌جێبهێلێت و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆی مافی ژیان و بونی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه
یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ ناكات له‌نێوان په‌ناخوازاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه ز |
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی داكۆیكردنن له مافه‌كانی ره‌گه‌زی مێینه ئه‌وه‌یه، كه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ ناكات له‌نێوان په‌ناخوازاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و ژن بون به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت. ئه‌و پێناسه بنچینه‌ییه‌ی كه له سه‌رجه‌م وڵاتانی وه‌رگردا كاری پێده‌كرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌یسی په‌ناخوازان ده‌ڵێت: "په‌ناخواز ده‌بێت به په‌نابه‌ر (واته مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌ژێر مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه و سه‌لمێنراوی سته‌ملێكردندا بێت له وڵاتی خۆی، به‌هۆی باكگراونده ئیتنیكیه‌كه‌یه‌وه، یان بیروباوه‌ی سیاسیه‌وه یان به‌هۆی ئه‌ندام بونی له رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودا، یان به‌هۆی بیروباوه ئایینه‌كه‌یه‌وه". له‌م پێناسه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بنه‌مای بنچینه‌یی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌گه‌ز وه‌ك خودی خۆی به‌هه‌ند وه‌رناگرێت، ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه سه‌لماندنی ئه‌و سته‌م و ترسه‌یه كه ئه‌و مرۆڤه‌ی ناچاركردوه وڵاتی خۆی به‌جێبهێلێت و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆی مافی ژیان و بونی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه
ئاماره‌كان چی ده‌ڵێن؟
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئامارانه‌ی كه لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه، له‌سه‌دا حه‌فتای ئه‌و ژنانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له‌و وڵاته كردوه ره‌فزكراون له ساڵی رابردودا و له نیوه زیاتری ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش، كه له كه‌مپه‌كانی وڵاته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان ژنان و منداڵانن و له كۆی زیاتر له‌و 5000 په‌ناخوازه‌ش، كه له كه‌مپه‌كانی وڵاتی ئوسترالیادان نزیكه‌ی 1000 په‌ناخوازی به ره‌گه‌ز مێینه و منداڵه‌كانییانن كه به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوان له چاوه‌ڕوانی مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ریدا بۆ كاتێكی نادیار به‌ند كراون.
كه‌یسی په‌ناخوازانی ژنانی كورد:
كێشه‌ی خێزانی كورد كه له دایكێك و چوار منداڵ كه سیانیان به ره‌گه‌ز مێینه بون له وڵاتی به‌ریتانیا، كه له ساڵانی 2002دا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 13 مانگ له كه‌مپێكی ئه‌و وڵاته‌دا به‌ندكران كه‌یسێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه وڵاتانی وه‌رگر كێشه‌ی په‌ناخوازان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز لێكناده‌نه‌وه و بگره له‌م كه‌یسه‌دا ئه‌م خێزانه نه‌ك ره‌گه‌زیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان تۆمار كرد بۆ به‌ندكردن له كه‌مپێكی ئه‌و وڵاته‌دا، كه ئه‌مه‌ش حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی ناچاركرد له پاش ده ساڵ قه‌ره‌بویه‌كی مادی ئه‌و خێزانه بكاته‌وه كه به وته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه تائێستاش گاریگه‌ریه چراپه‌كانی مانه‌وه‌یان له‌و كه‌مپه‌دا له‌ڕوی جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌وه له‌سه‌ر ماوه.
ژنان ده‌نێردرێن بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی:
به‌هۆی بێئاگایی په‌ناخوازان له یاساكانی كۆچ و وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی و زیاتر توندكردنی رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، به‌شێك له په‌ناخوازان له سه‌ره‌تادا ئه‌ندامانی مێینه‌ی خێزانه‌كانیان ده‌نێرن به هیوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی و ئاسانكاری بۆ ئه‌وانی تر له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت، به‌شێك په‌ناخوازانی كوردیش به‌رده‌رنین له‌و دیده هه‌ڵه‌یه‌ی كه پێیوایه ئه‌م كاره رۆڵی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی. ژنێكی په‌ناخوازی كورد كه كێشه‌كه‌ی بوه جێگه‌ی مشتومڕی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئوسترالیا له ساڵی رابردودا، به منداڵێكی پێنج ساڵانه‌وه له پێش مێرده‌كه‌ی به ساڵێك به به‌له‌مێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌ناخوازی تردا خۆی گه‌یانده ئوسترالیا و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به‌بێ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ره‌گه‌زه‌كه‌یی و لێكدانه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی كه له‌وانه‌یه پێویستیان به جۆرێك له مامه‌ڵه‌ی تر بوایه ده‌ستبه‌جێ گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپێكی په‌ناخوازانی ئه‌و وڵاته.

ژنان ده‌نێردرێن بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی
|

له رۆژی هه‌شتی مارس دا كه بۆنه‌یه‌كی جیهانیه بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی خه‌باتی ژنان بۆ گه‌شتن به مافه‌كانیان، مونیره عوسمان، رۆژنامه‌نوس و چالاك له بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌گرتنی له میدیا كوردیه‌كان به‌وه‌ی كه نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگرتر روماڵكردنی كێشه‌كانی ژنان چ له تاراوگه‌و چ له ناوخۆی كوردستان بكه‌نه وه‌سیله‌یه‌كی فشار بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی كێشه‌كانی ژنان وتی: "ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاریان له وڵاتانی جیهانه و په‌نابه‌رن ده‌زانن كه ژنانی كورد چه‌ند كێشه‌یان هه‌یه له‌و وڵاتانه " وتیشی: "ده‌بێت ژنان له‌و راستیه تێبگه‌ن كه ئه‌وان به‌كارده‌هێنرێن له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه، كاتێك ناچار ده‌كرێت بۆ كۆچكردنیان بۆ وڵاتان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتى
به‌هار مونزیر، كه خاوه‌نی ئه‌زمونی كاركردنه له بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له تاراوگه و له ئێستاشدا داكۆكیكاره له بواری مافه‌كانی ژنان له كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده وڵاتانی وه‌رگر به ئاگان له خراپی ره‌وشی ژنانی كورد، به‌ڵام زۆرجار پیاوان ویستویانه ببن به خاوه‌ن كه‌یس له رێگه‌ی ژنه‌كانیانه‌وه، له راستیدا وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ره‌گه‌زه‌وه نیه و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌و په‌ناخوازه تاچه‌ند ژیانی له مه‌ترسیدا بوه له وڵاتی خۆی".
كنێر عه‌بدوڵا |
وەرگیراوە لە (سبەى)
ئاماده‌كردنی: هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment