هه‌ژار ته‌ها و کۆشان
داكۆكیكارێكی په‌ناخوازان ڕاگه‌یاند دوێنێ په‌ناخوازێكی
به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی كه نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه له كه‌مپێكی
په‌ناخوازاندا له ئوسترالیا له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مافی
په‌نابه‌رێتیدا بووه گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌و داكۆكیكاره به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و په‌ناخوازه
ئاشكرا بكات وتی “ئه‌و په‌ناخوازه چالاكه‌وانێكی سیاسی بووه و سه‌ر
به به‌ڕه‌وتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بووه و پێشتر له پێش كۆچكردنی بۆ
ئوسترالیا له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه به‌ندكراوه به تۆمه‌تی
به‌شداریكردنی له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2009ی ئێران و براكه‌شی
له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه له سێداره دراوه “.
هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن
كه به‌هۆی ئازاری سنگه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه به‌ڵام به وته‌ی
محه‌مه‌د سادقپور ئه‌ندامی (ڕیكخراوی ئوسترالی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی
له ئێران) هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و په‌ناخوازه‌ی بینیوه و له ڕووی
ده‌روونیه‌وه بارودۆخی ناجێگیربووه و لایه‌نی به‌رپرسی ئه‌و
وڵاته‌شیان له كێشه ده‌روونیه‌كانی ئه‌و په‌ناخوازه
ئاگاداركردۆته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هۆكاری مردنی ئه‌و په‌ناخوازه ڕێكخراوی
SPAی ئوسترالی تایبه‌ت به هۆشداری ده‌رباره‌ی خۆكوشتن داوای له
حكومه‌تی ئوسترالیا كرد كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ كه‌یسی مردنی
ئه‌و په‌ناخوازه بكرێت چونكه ئه‌مه پێنجه‌مین ڕووداوی گیان
له‌ده‌ستدانی په‌ناخوازانه له ماوه‌ی 18 مانگی ڕابردوودا له
كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كه چه‌ند حاڵه‌تێكیان خۆكوشتن بووه له دژی
سیاسه‌تی كۆچی ئه‌و وڵاته..
ئەم ڕووداوە بوویە هۆى ئەوەى کە بەرپرسانى ئوسترالى نیگەران بن، تەنانەت موحەمەد سادیقپور، ئەندامى ئوسترالیانى پشتیوان لە دیموکراسى ڕایگەیاند کە حکومەتى ئێرانى ئەو هاوڵاتییەى نەکوشت، بەڵکو حکومەتەکەى ئێمە بوویە هۆى ئەو کوشتنە. هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە هەفتەى ڕابردوو من ئەوم بینیووەو ڕایگەیاندووە کە لە بارێکى زۆر سەختدایە و وتویەتى نیگەرانە دەربارەى خێزان و مناڵەکانى، بۆیەشە کۆمەڵگاى ئێرانى نامەى تایبەتییان ڕەوانە کردووە بۆ بەرپرسانى بەندیخانەکانى ئوسترالیا بۆئەوەى پشتیوانى لێبکەن و بەئاسانى ڕزگارى ببێت.
لەلایەکى ترەوە ئەمنستى ئینتەرناشناڵ (رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى) نیگەرانى خۆى دەردەبڕێت لەهەندێ لە بەندیخانەکانى گیراوەکانى ئوسترالیا. لە ڕاپۆرتێکدا ئەو ڕێکخراوە ڕایدەگەیەنێت کە زیندانییەکانى پەنابەرەکان هەست و نەستییان بەتەواوى وێران دەکات. ئەمەش بەهۆى ئەوەى خزمەتگوزارییەکان لەناویاندا زۆر کۆن و تەواو خراپ و شوێنى بچووکن.
وتەبێژى ئەمنستى دکتۆر گراهام تۆم دەڵێت کە هەندێک لە بەندیخانە و شوێنى مانەوەى پەنابەران وەکو پێویست نین بۆمانەوەى ماوە درێژى پەنابەران.
ئەمنستى ئەوەى خستۆتەڕوو کە پێویستە تەنها ماوەى (30) ڕۆژ ماوەى مانەوەى ئەوانەبێت کە داواى مافى پەنابەرى دەکەن.

به‌پێی دواهه‌مین ئاماری فه‌رمیش نزیكه‌ی 5000 په‌ناخواز
كه‌زۆربه‌یان به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانی و ئێرانی و عێراقی و كوردن له
كه‌مپه زۆره‌ملێیه‌كانی ئه‌و وولاَته‌دا له‌چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مافی
په‌نابه‌رێتیدان.
وته‌بێژێك به‌ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆچی ئوسترالیاوه وتی
به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی ده‌كرێت به كه‌سوكاری ئه‌و په‌ناخوازه‌وه و
لێكۆلینه‌وه‌ش ده‌كرێت بۆ ده‌رخستنی چۆنێتی و هۆكاری مردنه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
بۆ ئەم ڕاپۆرتە سوود لە هەواڵێکى (هاوڵاتى)یش وەرگیراوە
No comments:
Post a Comment