Monday, April 15, 2013

زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق- سلێمانی پێشانگایه‌ك بۆ حه‌وت زانكۆی ئه‌مریكی ده‌كاته‌وه‌


به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوونی‌  فێرخوازانی كورد له‌گه‌ڵ جۆری خوێندن و چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردنی داواكاریی بۆ خوێندن له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا، زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق - سلێمانی پێشانگایه‌ك بۆ حه‌وت زانكۆی ئه‌مریكی ده‌كاته‌وه‌.

دالیا ئه‌مین رێكخه‌ری خزمه‌تگوزاری پیشه‌یی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق، سلێمانی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ كه‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق، سلێمانی رێكیخستووه‌ ده‌ستپێكه‌ بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان فێرخوازانی كورد و زانكۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا".

لای‌ خۆیه‌وه‌ بژار بۆسكانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی ئه‌مریكی وتی‌: "زانكۆكه‌مان به‌رده‌وام ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ رێكده‌خات بۆ خزمه‌تكردنی بواری خوێندنی باڵا و ئاسانكاری و ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن بۆ فێرخوازانی هه‌رێمی كوردستان".
خه‌ندان – هۆگر كه‌مال

Sunday, April 14, 2013

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە


وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 150 كاندیدی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (14ی نیسانی 2013) خۆیان یان بریكاره‌كانیان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مافه‌ داراییه‌كانیان.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان هاتووە لە لیستی ژمارە (٤) ساڵی ٢٠١٣دا کە هاوپێچ کراوە و بریتین لە ١٥٠کاندید، رۆژی یەکشەممە ٢٠١٣/٤/١٤  کاتژمێر١٠ ی سەرلەبەیانی خۆیان، یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی خاتوو (ئامیره‌ گاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی باڵا ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان، دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان ڕوژی ٢٤-٤-٢٠١٣ دەبیَت.
تێبینی :
•     بریکار (وەکیل) ی کاندید پَیویستە وێنەی رەسەن (اصلی) و فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەت) و ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامەی عیراقی لەگەڵ خویدا بهیَنیَت.
•     پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید، زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی خوارەوە نوسراوە بزانیت.

•     چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیَر کاش دەکرێت .

•      تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وە دابەش دەکرێت. 

Wednesday, April 10, 2013

پێشانگاى نێودەوڵەتى خوێندنى باڵا لە هەولێر


بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

هاوڕێیان ڕۆژانى 11 بۆ 13ى نیسان لە شارى هەولێر کۆنفڕانس و پێشانگاى خوێندنى باڵا لە عێراق لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.. ئێوەش دەتوانن زانیارى تەواو سەبارەت بە بەشدارى کردن لەم دەرفەتەدا وەربگرن لەڕێگەى سایتى فەرمى کۆنفرانس و پێشانگاکەوە:
http://www.iheec-iraq.com/
ناوى خۆتان تۆماربکەن و بەشدارى بکەن.. 


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration


Monday, April 8, 2013

په‌ناخوازێكی كورد به‌ڕیتانیا: وا هه‌سته‌كه‌م مرۆڤ نیم

دوو په‌ناخوازی‌ كورد له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌ گشتیه‌كانی‌ به‌ریتانیا، فۆتۆ: BBC

"له‌م وڵاته‌دا واهه‌ست ده‌كه‌م كه‌ مرۆڤ نه‌بم، چونكه‌ له‌ هه‌موو شتێك مه‌حروم كراوین" ئه‌مه‌ وته‌ی‌ په‌ناخوازێكی‌ كورده‌ كه‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌ریتانیاوه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌‌و ئێستا له‌بارودۆخێكی‌ مرۆیی‌ له‌ڕاده‌به‌ر خراپدا له‌شاری‌ گلاسكۆی‌ باكوری‌ به‌ریتانیا ژیان ده‌گوزه‌رێنێـت.
له‌راپۆرتێكی‌ كه‌ناڵی‌ (BBC) دا كه‌ له‌كۆتایه‌كانی‌ مانگی‌ رابردوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژیان‌و گوزه‌رانی‌ چه‌ندین په‌ناخواز كه‌ كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو. 

ئاراس عه‌لی‌ ، ئه‌و په‌ناخوازه‌ كورده‌یه‌ كه‌ خۆی‌ وه‌ك خه‌ڵكی‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌كه‌ناڵه‌كه‌ ناساندوه‌‌و باس له‌ خراپی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ خۆی‌‌و 20 په‌ناخوازی‌ تر ده‌كات كه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌‌و ژیانیان تابڵێت خراپه‌‌و ده‌ڵێت، "ده‌بێت ژیانمان چۆن بێـت كه‌ رۆژانه‌ ژیان له‌ناو كتێبخانه‌و سه‌رشه‌قامه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ین". 

به‌وته‌ی‌ ئاراس، ماوه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ له‌ به‌ریتانیایه‌‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا سێ‌ جار كه‌یسه‌كه‌ی‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌‌و ده‌ڵێت كه‌ به‌هۆی‌ خراپی‌ بارودۆخی‌ عێراقه‌وه‌ ناتوانێت بگه‌ڕێـته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ BBC، ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌و وڵاته‌ن‌و كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ وورد دیارنیه‌، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ 100 هه‌زار بۆ 500 هه‌زار مه‌زه‌نده‌یان ده‌كات كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌و وڵاته‌ن‌و زۆربه‌یان خه‌ڵكی‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانن‌و مافی‌ په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه‌‌و جارێكی‌ تریش له‌پاش كۆچكردنیان توشی‌ هه‌ژاری‌ بوونه‌ته‌وه‌.  

به‌پێی‌ ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا، 106 په‌ناخوازی‌ عێراقی‌ له‌ ساڵی‌ رابردوودا له‌ به‌ریتانیاوه‌ دیپۆرتی‌ عێراق كراونه‌ته‌وه‌‌و 305 په‌ناخوازی‌ تریش خۆبه‌خشانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق. 

زانیاریه‌كان ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ كه‌یسی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق زیاتر له‌ جاران ره‌تده‌كرێنه‌وه‌. له‌ ساڵی‌ 2012 دا ، ته‌نها 268 په‌ناخوازی‌ عێراقی‌ داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان له‌ به‌ریتانیا كردووه‌، به‌ڵام كه‌یسی‌ 162 كه‌سیان له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌. 

سه‌باره‌ت به‌خراپی‌ بارودۆخی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش، ئه‌نجومه‌نی‌ شاری‌ گلاسكۆی‌ به‌ریتانیا به‌توندی‌ ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ كۆچی‌ به‌ریتانیا‌و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوبراو به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و په‌ناخوازانه‌ تووشی‌ هه‌ژاری‌‌و بێ ڕێگه‌وجێگه‌یی‌ ده‌كات تا ناچاریان بكات ئه‌و وڵاته‌ به‌جێبهێڵن. 

له‌ وه‌ڵامیشدا ئاژانسی‌ پاراستنی‌ سنوره‌كانی‌ به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌پێی‌ یاسا ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ به‌جێ‌ بهێڵن‌و به‌وه‌ش پێویست ناكات چیتر ژیان به‌و جۆره‌ له‌و وڵاته‌ به‌سه‌ربه‌رن.

هه‌ژار ته‌ها
Awene


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك رێژەی هەژاری لە ئەڵمانیا لە هەڵكشاندایە


لە ژێر ناوی "چواره‌مین راپۆرتی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌باره‌ت به‌ قۆناغه‌ جیاوه‌زه‌کانی ژیانی مرۆڤی ئه‌ڵمان" لێكۆڵینەوەیەكی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.
ژنە چالاكوانی كورد ئاراس نووری ئەحمەد تەها کورته‌یه‌کی ئەو راپۆرتەی لە ئەڵمانیەوە كردۆتە كوردی و تێدا هاتووە:
ئه‌م راپۆرته‌ هه‌ر 4 ساڵ جارێک ئاماده‌ ئه‌کرێت له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمان.
له‌م راپۆرته‌دا ئه‌م پۆینتانه‌م به‌رچاو که‌وت:
1. له‌گه‌ڵ ئه‌وا، که‌ ئابوری ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ئه‌چێت له‌ گرافیکی ده‌وڵه‌مه‌ندیا، راده‌ی هه‌ژاری زیادی کردوه‌. له‌ 14% ساڵی 2007، بوه‌ته‌ 15،1 هه‌تا 16% له‌ ساڵانی 2011 و 2012
2. هه‌ژاری مناڵ و گه‌نجان په‌ره‌ی سه‌ندوه‌. 2،5 ملیۆن مناڵ له‌ژێر سنوری هه‌ژاریدا ئه‌ژین.
3. 1،6 ملیۆن مناڵ له‌ ژێر ته‌مه‌نی 15 ساڵان له‌ "لێواری هه‌ژاری" دا ئه‌ژین.
4. هه‌ژاری مناڵ و گه‌نجان له‌ ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه‌ ئه‌گاته‌ 19،4%
5. خوێندن په‌یوه‌ندی به‌ توانای ئابوری خێزانه‌وه هه‌‌یه. به‌راورد به‌ مناڵی پاره‌دار، مناڵی هه‌ژار، هه‌لی خوێندنیان که‌مه‌ و به‌ هۆی ئه‌مه‌وه‌، هه‌لی فێربونی پیشه‌سازی و دوابه‌دوای ئه‌وه‌، کارکردنیان که‌م ئه‌بێته‌وه.‌
6. ‌ 0،4% بوجه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌رف ئه‌کرێت بۆ خوێندن. واتا زۆر که‌م.
7. کارکردن و وه‌رگرتنی پۆستی تایبه‌ت به‌ یه‌کسانی دابه‌ش ناکرێت. نه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی ژن و پیاو، نه‌ هه‌ژار و پاره‌دار.
8. ژن له‌و کارانه‌دا کار ئه‌کات، که‌ داهاتوه‌‌که‌ی زۆر که‌مه‌ و زۆریان کاری "کورته‌کات" ئه‌که‌ن و به‌ هۆی به‌خێوکردنی مناڵ و ئاگاداری که‌سو کاری پیر و ناساغ، ناگه‌نه‌ پله‌ و پایه‌ی به‌رز.
9. هه‌مو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رگری و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی و ئاگاداری ته‌ندروستی، بۆ پاره‌دار کراوه‌ته‌وه‌ و کۆمه‌لگای هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ت لێی دوره.‌
10. هه‌تا بێت هه‌ژاری له‌ پیریدا و له‌ته‌مه‌نی خانه‌نشێنیدا زیاد ئه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی که‌ 40 ساڵ کاریان کردوه‌ و پاره‌ی خانه‌نشینیان داوه‌ و جگه‌ له‌ خانه‌نشینی ده‌وڵه‌تی خه‌می تایبه‌تیان نه‌خواردوه‌ بۆ پیری، هه‌ژاری نه‌خۆشیان ئه‌خات و جاری وا هه‌یه‌ ناتوانن کرێی ماڵه‌که‌یان بده‌ن!
رووبەرنێت – ئیبراهیم عەباس

Thursday, April 4, 2013

بەبێ ڤیزا گەشتى جۆرجیا بکەن


کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

هاوڕێیان لەمەودوا وەکو هەمیشە دەرفەتى کۆچ کردنى یاسایى، دەرفەتى کارکردن و خوێندنتان بۆ بڵاودەکەینەوە.. بە زنجیرەیەک بەبەردەوامى کۆچى یاساییتان بۆ وڵاتە جیاوازەکان پێدەناسێنین کە پێویست بە ڤیزا ناکات و ڕاستەوخۆ دەتوانن لە عێراقەوە گەشت بکەن بۆ ئەو وڵاتانە.
(جۆرجیا) یەکێکە لەو ولاتە ئەوروپیانەى دراوسێى تورکیا و ڕووسیایە و لەسەر دەریاى ڕەشە، و هاوڵاتیانى عێراقى بەبێ هیچ ڤیزایەک ڕاستەوخۆ دەتوانن گەشتى بۆ بکەن.. 
ئەم وڵاتە ڕووبەرێکى فراوانى هەیە و سروشتێکى خۆشى هەیە، لەهەمانکاتدا گەشت کردن بۆ ئەو وڵاتە و مانەوە تێیدا زۆر هەرزانە.. هاوڵاتیان و گەنجان دەتوانن بەشێوەیەکى یاسایى گەشت بکەن بۆ ئەوڵاتە و ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە..
کەسێک کە بیەوێت ببێتە پەنابەر لە وڵاتێکى بیانى دەتوانێت سەردانى جۆرجیا یاخود ئەو وڵاتانەى تر بکات کە لەداهاتوودا بۆتان باس دەکەین و لەو وڵاتە بچێتە کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان و داواى مافى پەنابەرى بکات...


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

نزیكەی لەسەدا چواری هەموو پەناخوازانی جیهان بەڕەگەز عێراقین


بەپێی دواهەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ساڵی 2012 دا  نزیكەی 19600 هاوڵاتی بەڕەگەز عێراقی داوای مافی پەنابەرێتیان لە ووڵاتە پیشەسازیەكانی جیهان كردووە، بەمەش ڕێژەی ژمارەی پەناخوازانی عێراق بە بەراود بە ساڵی 2011 ، كە 23700 پەناخواز بوون كەمیكردووە.
بەهۆی ئەو دابەزینەوەشە، عێراق لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو پێنج ووڵاتەدا نەماوە كە هاوڵاتیەكانیان زۆرترین داوای مافی پەنابەرێتیان پێشكەش كردووە ودابەزیووە بۆ پلەی حەوتەم لە كاتێكدا لەساڵی 2011 دا لە پلەی سێیەمدا بووە. 

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نزیكەی لەسەدا چواری هەموو پەناخوازانی جیهان بەڕەگەز عێراقی بوون لە ساڵی 2012 دا.

 بەپێی زانیاریەكانی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیش، لەساڵی 2012 دا، ئەو ڕێكخراوە ئاسانكاری كردووە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشی 2226 پەناخوازی عێراقی بۆ عێراق و بەوەش ژمارەی ئەو پەناخوازانەی كەلە ساڵی 2003 ەوە خۆبەخشانە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و ئاسانكاریان بۆكراوە و هاوكارییان پێشكەش كراوە لە لایەن ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی گەشتۆتە 23793 كەس.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، بەهۆی بەردەوامی توندوتیژیەكانی سوریاوە، ژمارەی ئەو هاوڵاتیە سوریانەی كە داوای مافی پەنابەرێتیان لە ووڵاتانی پێشكەوتوو كردووە بۆ ساڵی 2012 نزیكەی سێ‌ ئەوەندە زیادیكردووە، كە 24800 كەسن، بەبەراود بە ساڵی 2011 كە تەنها 8500 پەناخواز بوون. 

بەوەش سوریا لە ڕیزبەندی دووەمی ئەو ووڵاتانەیە كە هاوڵاتیانی زۆرترین داواكاریان بۆ مافی پەنابەرێتی پێشكەش كردووە بۆ ساڵی 2012.

ریزبەندی ئەو پێج ووڵاتەش كە زۆرترین داواكاریان پێشكەشكردووە بە ووڵاتانی پێشكەتوو بۆ ساڵی 2012، ئەفغانستان، سوریا، سربیا(وكۆسۆڤۆ)، چین، پاكستانن. 

بەگشتی 479300 كەس لە سەرتاسەری جیهان داوای مافی پەنابەرێتیان لەووڵاتانی پیشەسازی كردووە و بەوەش ڕێژەی داواكاری مافی پەنابەرێتی لەسەرتاسەری جیهاندا بە لەسەدا هەشت زیادیكردووە بەبەراود بەساڵی 2011.

سەرچاوە: ماڵپەری فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان 

  نامیلكەی چالاكیەكانی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ ساڵی 2012

هەژار تەها
هاوڵاتى


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration