Thursday, April 4, 2013

پێشانگای نێودەوڵەتی زانكۆكانی بەریتانیا لە زانكۆی ڕِاپەڕین


مژدە بۆ ئەو قوتابیانەی كە دەیانەوێت لە وڵاتی بەریتانیا (بەكالۆریۆس ، ماستەر ، دكتۆرا ، كۆرسی زمانی ئینگلیزی ) بخوێنن ، ئەوا كۆلیژی كامبریج هەڵدەستێت بە كردنەوەی پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ چەندین زانكۆی بەناوبانگی بەریتانیا لەم بوارەدا :
زانكۆكان :

Durham University , University of East Anglia , Newcastle University , Queen Mary University , Northumbria University , Huddersfiled University , INTO, Writtle College , Kings college , ISIS Education Group
شوێن : زانكۆی ڕاپەڕین / سكوڵی زانستەمرۆڤایەتیەكان
بەروار : 11/4/2013  كاتژمێر 10 ی بەیانی تاكو 5 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت 

تێبینی / بۆ بەشداربووانی پێشانگاكە وەرگرتنی  قبوڵی  ئەكادیمی و زمان بە خۆرایی دەبێت   



سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration


لە ئەمریکا بخوێنە لەڕێگەى فوڵبرایتەوە


به‌رنامه ی‌ بایه‌خداری فوڵبرایت  بۆ به‌خششی خوێندن ، که‌ له‌ لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکا و دوا سیناتۆری  ئه‌مریکی ویلیه‌م
ج.فوڵبرایت له‌ ساڵی 1946 ده‌ستی پێکرد، رێگه‌ ئه‌دات به‌ خوێندکارانی بیانی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان که‌ درێژه‌ به‌ خویندن بده‌ن  له‌ زانکۆکانی  ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش په‌ره‌ بده‌ن به‌ خویندنی ئه‌کادیمی و پیشه‌ی باوه‌ر پێکراو  وه‌ زیاتر ئاشنا ببن به‌ کلتوره‌ جۆراو جۆره‌کانی گه‌لان. به‌شداریکردن له‌ به‌رنامه‌ی فوڵبرایت بۆ خوێندکارانی  بیانی رێگه‌ به‌ خوێندکاره‌ هه‌ڵاوێرکراوه‌کانی عێراق ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ ئه‌زمونی ژیان له‌ ئه‌مریکا تاقی بکه‌نه‌وه‌ ، خوێندکارانی فوڵبرایت ده‌رفه‌تی ئاڵ و گۆرکردنی رۆشنبیریی ده‌وڵه‌مه‌ندی وولاتی عێراقیان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کاندا و ده‌وری " خوێندکاری بالیۆز " ببینن، له‌ هه‌ردو بواری خوێندن و ئاماده‌ بوون له‌ پۆله‌کان و‌ ژیانی رۆژانه‌ دا.
خه‌رجی به‌خششی خویندن بۆ به‌رنامه‌ی فوڵبرایت درێژه‌ ئه‌کێشێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ زانکۆ کانی ئه‌مریکا دا  که‌ له‌ وه‌رزی پایزی 2014 ده‌ست پێده‌کات . هه‌موو په‌یره‌و بواره‌کانی خوێندن فه‌راهه‌م کراون له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا ، بیجگه‌ له‌ پزیشکی و دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌کانی تردا . به‌رنامه‌که‌ کرێی خوێندن و گه‌شتی نێو ده‌وڵه‌تی  بۆ هاتن و چوون و مووچه‌ی ژیان و دڵنیایی ته‌ندروستی به‌ خوێندکاران  ئه‌ به‌خشێت . ئه‌مه‌ش هانده‌رێکه‌ بۆ عێراقیه‌کان له‌ هه‌ردو  ره‌گه‌زی نێر و مێ  له‌ هه‌موو به‌شه‌ کانی عێراق به‌ تۆماری خوێندنی جییاکراوه‌ و به‌رچاو که‌ داواکاری پێشکه‌ش بکه‌ن.
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌توانن داوا کاری پێشکه‌ش بکه‌ن
داواکار ئه‌بێت:
·         هاولاتی عێراقی بن که‌ دانیشتووی عێراقن وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی دیار بیسه‌لمێنن که‌ دوای ته‌واو کردنی خویندنه‌که‌یان ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ عێراق.
·         خاوه‌نی براونامه‌ی به‌کالۆریوس بێت له‌ وێژه‌ ، یان به‌کالۆریۆس له‌ زانست له‌و کاته‌ی داواکاری پێش که‌ش ده‌کات.
·         زمانی ئینگلیزی  به‌ باشی بزانێت  بتوانێت نمره‌ی 550 یان زیاتر به‌دهست بێنێت له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی توانستی  TOEFL    
·         ئامانجی توێژینه‌وه‌ کانیان و رونکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆیان بنوسن به‌ بی ئه‌وه‌ی له‌ ئینته‌رنێت کۆپی بکه‌ن یان له‌ هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تر وه‌ری بگرن، ئه‌م شێوازی کۆپی کردنه‌ به‌ دزی ئه‌ده‌بی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت  و راسته‌و خۆ پێشکه‌ش کار داواکاریه‌که‌ی ره‌ت ئه‌کرێته‌وه‌.
 بۆ داواکردن تکایه‌ سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
دوا مۆڵه‌ت بۆ  پێشکه‌ش کردن  30/4/2013

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration


Wednesday, April 3, 2013

هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ جێبه‌جێكرنی ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥)


له‌ ڕێكه‌وتی ١/٤/٢٠١٣ له‌ هه‌ندێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی كوردستان یاداشتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا نووسه‌ری یاداشته‌كه‌ باس له‌ ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥) ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كات، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پیویستی زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بخاته‌ به‌رچاوی ڕای گشتیی و ئه‌و كاندیده‌ به‌ڕێزانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ ده‌ستییان به‌ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه‌ .

ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥)ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ تایبه‌ته‌ به‌ ڕێكخستنی كاروباری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان كردووه‌ به‌ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئه‌م ڕێنماییه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (٢٥/٦/٢٠١١) ه‌وه‌ له‌ وه‌قایعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥) له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌چوبووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تمان كاری جدی له‌سه‌ر كردووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ (٥)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ڕێكه‌وتی (١٣/١/٢٠١٣) دوای ئه‌وه‌ی به‌ وردی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ تاوتوێ كراوه‌، هه‌ر له‌ هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاری لێدراوه‌ و دواتر فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ (نووسینگه‌ /١٦٧) ی له‌ ڕێكه‌وتی (٢٢/١/٢٠١٣) پێ ده‌رچووه‌ به‌ واژۆی خودی جه‌نابی وه‌زیر بۆ جێبه‌جێكردنی.

به‌ڵام جێگه‌ی داخه‌ له‌ ئاكامی به‌ هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێز وه‌زیر و نه‌بوونی زانیاری وورد له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ نراون بۆ جیبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه‌، نووسه‌ری ئه‌و یاداشته‌ گله‌یی ئامێزه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به‌ خه‌مسارد و بێمنه‌ت ناوزه‌د ده‌كات، لێره‌دا بۆ ده‌ستخستنه‌ سه‌ر ڕاستییه‌كان به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م زانیارییانه‌ی لای خواره‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو:

یه‌كه‌م: وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ دیراسه‌كردن و گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥) له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا و، هه‌ر به‌ڕێزیشیان به‌ واژۆی خۆی فه‌رمانی وه‌زاری ژمار (نووسینگه‌/١٦٧)ی له‌ ڕێكه‌وتی (٢٢/١/٢٠١٣) ده‌ركرد بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه‌ له‌لایه‌ن زانكۆكانی كوردستانه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌نابی وه‌زیر كاتێكی زۆری ته‌رخانكردبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ شێوازی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه‌ و دانانی نه‌خشه‌ ڕێگه‌ی گونجاو بۆ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی.

دووه‌م: وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نووسراوی ژماره‌ (نووسینگه‌ / ٤٠٨) ی له‌ ڕۆژی (٢٠/٢/٢٠١٣) ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكان زانیاری وورد ده‌رباره‌ی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) كردووه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ شێوازی (مۆڵه‌تی خویندن)، به‌ تایبه‌ت ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌و مه‌رجانه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥) دا ئاماژه‌یان پێكراوه‌، بۆ نمونه‌ (ساڵانی خزمه‌ت، ته‌مه‌ن، كۆ نمره‌ی به‌كالۆریۆس بۆ ئه‌وكاندیدانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌خوێندنی ماسته‌ره‌وه‌ كردووه‌ و كۆنمره‌ی ماسته‌ر بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ خوێندنی دكتۆراوه‌ كردووه‌...هتد)، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌مان نووسراودا خشته‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی زانیارییه‌كان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ (وێنه‌یه‌ك له‌ نوسراوه‌كه‌ و خشته‌ی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا هاوپێچ كراوه‌).

سێیه‌م: وه‌زاره‌تمان له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و یه‌كخستنی ته‌واوی زانیارییه‌كانه‌ به‌مه‌به‌ستی پۆلێنكردنی ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌ ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥) ده‌یانگرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها وه‌زیری خوێندنی باڵا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌و پیداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و پلاندانان.

چواره‌م: وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ ئاماده‌بوونی ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ (٢٠) نوێنه‌ری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ئه‌نجام داوه‌، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ گیانی هاریكاری و لیكتێگه‌یشتن هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌م بڕیاره‌ شیكراونه‌ته‌وه‌ و، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تیان به‌رز نرخاندووه‌.

پێنجه‌م: ئه‌و جۆره‌ نووسینه‌ ڕه‌خنه‌ ئامێزه‌ بۆ وه‌زاره‌تمان جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه‌، سه‌رباری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ت گرتویه‌تییه‌ به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥)، چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا كه‌ كاندیدێكی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) ئه‌و شێوازی زمانی نوسینه‌ زبره‌ به‌كار بهێنێت بۆ لێدوان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له‌ به‌دواداچوون و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییه‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ بێ گوێدان به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه‌ له‌ یاداشت و بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه‌. 

شه‌شه‌م: وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ درێژایی ژیانی كاركردنی له‌ بواری خوێندنی باڵا هه‌میشه‌ پشتیوانی ته‌واوی داخوازییه‌ ڕه‌واكانی قوتابیان/ خویندكاران و گه‌نجان و لاوانی كوردستان بووه‌، له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیشی وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا چه‌ندین ده‌ستپیشخه‌ری و ده‌ستكه‌وتی گرنگی بۆ قوتابیان و خویندكاران ده‌سته‌به‌ر كردووه‌، جێگه‌ی شانازییه‌ بۆ وه‌زاره‌تمان كه‌ خودی وه‌زیر (به‌ شه‌خسی) به‌ داواداچوونی وورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازییه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی باڵای به‌رنامه‌ی تواناسازی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت هه‌ندیك نمونه‌ی زیندوو له‌ كارو ده‌ستپیشخه‌رییه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا بخه‌ینه‌ڕوو:

1. هه‌ر له‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی بڕیاریدا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی میچی ته‌مه‌ن بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان، بۆ خوێندنی به‌یانیان له‌ (٢٥) بۆ (٣٠) ساڵ، بۆ خوێندنی ئێواران له‌ (٣٠) بۆ (٣٥) ساڵ، بۆ خوێندنی پارالێڵ له‌ (٣٥) بۆ (٤٠) ساڵ و بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ (٤٠) بۆ (٤٥) ساڵ.
2. ڕێگه‌دان به‌ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی ساڵانی پیشووتر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ ڕێگه‌ی (قبوڵ مه‌ركه‌زی) داوا پیشكه‌ش بكه‌ن و له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌ریم وه‌ربگیرێن، ئه‌م بڕیاره‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ مێژووی خویندنی باڵادا په‌یڕه‌و بكرێت، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (٢٤٤١) قوتابی و خوێندكار له‌ ده‌رچوانی ساڵانی پێشتر له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم وه‌رگیراون و سوودمه‌ند بوون له‌و بڕیاره‌.

3. بڕیاردان له‌سه‌ر به‌خشینی خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی ئێواران كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتن (قبول مركزی)ه‌وه‌ وه‌رگیراون له‌ كرێی خویندن، كه‌ ساڵانه‌ ده‌بوایه‌ كرێی خویندن بده‌ن، هه‌روه‌ها بڕیاردرا له‌سه‌ر پێدانی ده‌رماڵه‌ و به‌شی ناوخۆیی به‌خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی ئێواران كه‌ له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ لێی بێبه‌ش بوون، كه‌ به‌ هه‌زاران قوتابی و خوێندكار له‌م سێ بڕیاره‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا سوودمه‌ند بوون.

4. چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ و گرفته‌كانی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی كه‌ گرنگترینیان كێشه‌ی موسته‌حه‌قاتی دارایی ئه‌و كاندیدانه‌ بوو، كه‌ خزمه‌تی وه‌زیفییان له‌ دوو ساڵ كه‌متر بوو كه‌ به‌ پێی یاسا ده‌بوایه‌ موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان ڕابگیرێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی موسته‌حه‌قاتی دارایی مۆڵه‌تی هاوڕێیه‌تی هاوسه‌ر و كیشه‌ی ماوه‌ی كۆرسی زمان و كێشه‌ی دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی موسته‌حه‌قاتی دارایی كاندیده‌كان و ...هتد.

5. كردنه‌وه‌ی خوێندنی ئێواران له‌ زۆربه‌ی زانكۆكانی كوردستان بۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ كار ده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان نییه‌ به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنی به‌كالۆریۆس و په‌ره‌پێدانی توانای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ و پله‌ی وه‌زیفییان.

6. لێبوردنی خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی سیستمی پارالێڵ له‌ (٥٠%) ی كرێی خوێندنیان.

له‌ كۆتاییدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ئه‌و كاندیده‌ به‌ڕێزانه‌ دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی مۆڵه‌تی خویندن دا په‌یوه‌ندییان به‌ خویندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) كردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوازێكی یاسایی ڕێنمایی ژماره‌ (١٦٥) جێبه‌جی بكرێت، له‌ ئیستادا هه‌نگاوی گرنگ نراوه‌ و به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئاماده‌كارییه‌كانیش ته‌واو بووه‌

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration


Tuesday, April 2, 2013

ژماره‌یه‌ك قوتابی تواناسازی ، له‌لایه‌ن زانكۆكانیانه‌وه‌ هەره‌شەی راگرتنی خوێندن و ناردنەوەیان لێدەكرێت


ژمارەیەك قوتابی ماستەرو و دكتورا بە هۆی خه‌رجنه‌كردن و دواخستنی ده‌رماڵەی ژیان و رسومی خوێندن لە لایەن زانكۆكانیانەوە هەره‌شەی راگرتنی خوێندنەگەو ناردنەوەیان لێدەكرێت ، چونكه‌ لە كاتی یاسایی و دیاریكراوی خۆیدا رسومی خوێندنیان پێشكەش بە زانكۆكانیان نەكردوە .
ئه‌و قوتابیانه‌ رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ زیاد لە چەند مانگێكه‌ پەیوەندیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ كردووه‌ و لە سەر داوای وەزارەت چوار جار دۆكیۆمێنتەكانیان رەوانەی وەزارەت كردوەتەوە .
دوێنێش 31/3 له‌ سه‌ر تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوا لە ژمارەیەك لەو خوێندكارانە كراوە بگەرێنەوە وەزارەت یان وەكیلەكانیان بنێرن بو ئەوەی (قرار ضم)یان بۆ بكرێت ، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ژمارەیەكیان زیاتر لە دوو ساڵە (قرار ضم)یان بو دەرچوەو نزیكی تەواو كردنی خوێندنەكەیانن .
بڵاوكردنەوە ئەم ئاگاداریەش نیگەرانی لای قوتابیان دروست كردوە بەو پێیەی (قرار ضم)بۆ قوتابیه‌ك دەردەچێت كه‌ هێشتا  سەفەری نەكردبێت یان دەستی بە خوێندن نەكردبێت .


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان لەمالیزیا چاویان بەقوتابیانى کورد دەکەوێت


ڕۆژى شەممە بەرواری ٣١/٣/٢٠١٣ ، چەند ئەندامێکى پەڕلەمانی کوردستان کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان ( عەدنان عوسمان، عومەر هەورامی، سەمیر سەلیم ) چاویان کەوت بەژمارەیەکى بەرچاو لەقوتابیانى کورد لەمالیزیا لەشارى جهور باهرو، بەمەبەستی گوێگرتن لەکێشەو گرفتەکانیان و ئاشنابوون پێیان لەنزیکەوە.. لەدیدارەکەدا کەنزیکەى 2 کاتژمێرى خایاند بەوردى گوێبیستى هەموو گرفت و پێشنیارەکان بوون، پاشتریش ڕونکردنەوەیان لەو بارەیەوە پێشکەش کرد.

هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد کەئەوان بۆ ئەرکێکى تایبەتى خۆیان هاتوون، بەڵام بەپێویستیان زانیوە دیدارى دۆستانە لەگەڵ کوردانى دانیشتووى مالیزیا ساز بکەن. سەبارەت بەکێشەو پێشنیارەکانیشیان پەیمانیان پێدان کەزۆر بەگرنگیەوە لێى بڕوانن و بەجدى بەدواداچوونى بۆ بکەن و ئاراستەى کەس و لایەنى پەیوەندیدارى بکەن، بەو هیوایەى ڕۆڵیان هەبێت لەچارەسەرى کێشەکاندا.
شایەنى باسە دیدارەکە بوویە مایەى خۆشحاڵى هەموولایەک و قوتابیانيش خوازیاربوون کەهەرکات هەر بەرپرس و کار بەدەستێک سەردانى مالیزیاى کرد دەرفەت هەبێت بۆ دیدارو ئاشنابوون بەکێشەو گرفتەکان و ئاگابوون لەپێشکەوتن و ئاستى قوتابیان. 

پێشانگاى خوێندنى باڵا لە هەولێرو سلێمانى بەڕێوەدەچێت

به‌ به‌شداری‌ زیاتر له‌ 10 زانكۆی‌ به‌ناوبانگی‌ به‌ریتانی‌ ، تیمی‌ گه‌شتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ به‌ریتانی‌ دوو پێشانگای‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه‌. ڕاگری‌ فاكه‌ڵتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و وه‌رزش له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پڕۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر دكتۆر عه‌باس مسته‌فا له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا ئه‌و هه‌واڵه‌ پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ، سێشه‌ممه‌ 2/4/2013، ئه‌و پێشانگایه‌ له‌ هۆڵی‌ فاكه‌ڵتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ كه‌مپی‌ نوێی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌كرێته‌وه‌ به‌ ئامانجی‌ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان نوێنه‌ری‌ ئه‌و زانكۆیانه‌و ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ئۆفه‌ری‌ خوێندن له‌و زانكۆیانه‌ وه‌ربگرن. له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا دكتۆر عه‌باس ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌م پێشانگایه‌ ته‌نها تایبه‌ت نیه‌ به‌ خوێندكاران ، به‌ڵكو خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌ و فه‌رمانبه‌رانیش ده‌توانن سود له‌و ده‌رفه‌تانه‌ ببینن نه‌ك ته‌نها بۆ خوێندنی‌ بالاَی‌ ئه‌كادیمی‌ به‌ڵكو بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بره‌ودان به‌ تواناكانیان له‌و بوارانه‌ی‌ خۆیان هه‌ڵیده‌بژێنرن. له‌ وه‌لاَمی‌ پرسیارێكدا كه‌ ئاخۆ كێشه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ فیزای‌ به‌ریتانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تاچه‌ند ئاسانكاری‌ بۆ كراوه‌ ، د. عه‌باس وتی‌ "له‌ ئێستادا خوێندكاران پێویست ناكات سه‌ردانی‌ به‌غدا یان عه‌ممانی‌ پایته‌خی‌ ئوردن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ فیزای‌ به‌ریتانی‌ و ده‌توانن داواكاریه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی‌ ئۆفیسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ریتانی‌ (British Council) له‌ هه‌ولێر پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاسانكاری‌ باشیش له‌و ڕووه‌و كراوه‌" د.عه‌باس ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندیانه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی‌ به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وانیش خۆشحاڵن كه‌ ئاسانكاری‌ زیاتر بۆ خوێندكارانی‌ كوردستان بكه‌ن چونكه‌ به‌ ووته‌ی‌ ئه‌و خوێندكاران له‌ پاش ته‌واوكردنی‌ خوێندنه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان و داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێـتی‌ له‌و ولاَته‌ ناكه‌ن. به‌پێی‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی‌ تیمی‌ گه‌شتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ به‌ریتانی‌، پێشانگاگه‌ له‌ ڕۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنچ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو له‌ شاری‌ هه‌ولێریش له‌ هۆڵی‌ ئوتێل هه‌ولێری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كرێته‌وه‌..
ئاماده‌كردنی‌ : هه‌ژار ته‌ها – په‌یام


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Monday, April 1, 2013

نزیكه‌ی‌ 95 كۆچبه‌ری‌ نایاسایی له‌ ئوستوراڵیا ژێر ئاوكه‌وتن


به‌رپرسانی‌ ئوستوراڵیا رایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ توانیویانه‌ نزیكه‌ی‌ 95 كۆچبه‌ری‌ نایاسایی رزگاربكه‌ن دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ ئوستوراڵیا كه‌وتووه‌ته‌ ژێر ئاوه‌وه‌.

وته‌بێژی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ سه‌لامه‌تی‌ ئاوی‌ به‌ "فرانس پرێس" ی‌ راگه‌یاندووه‌ تیمێكی‌ كه‌شتیوانی‌ ئوستوراڵی‌ تێبینی‌ بوونی‌ به‌له‌مێكیان كردووه‌ له‌ دوری‌ 26 كم له‌باكوری‌ رۆژئاوای‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ "جزر كریسماس" ی‌ ئوستوراڵی‌ له‌ ئۆقیانوسی‌ هادی‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ ئه‌و به‌له‌مه‌ نزیكه‌ی‌ 95 كۆچبه‌ری‌ نایاسایی هه‌ڵگرتبوو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژێر ئاوكه‌وتبوون توانیویانه‌ سه‌رجه‌میان رزگاربكه‌ن و هه‌ندێكیان پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ره‌.