Wednesday, August 15, 2012

خوێندن له‌ زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا


له چوارچێوه‌ی رِێككه‌وتنامه‌ی نێوان (MHE- DAAD) و زیاتر هاوكاری كردنی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌ گشتی و ئه‌وانه‌ی تا ئێستا (Offer) یان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ به‌ تایبه‌تی , وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ توێژینه‌وه‌ی زانستی , رِای ده‌گه‌ینێت كه‌ پرۆژه‌ی (MHE- DAAD) به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كانی بۆ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.

له‌م رِووانگه‌وه‌ به‌ خۆشحالیه‌وه‌ به‌ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی ناوبراو (ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان له‌ وولاَتی ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌) رِایده‌گه‌ێنین كه‌ تۆماركردن بۆ پرۆژه‌ی ناوبراو تا 15/9/2012 به‌رده‌وامه‌.
شایانی باسه‌ / رِێكخراوی ناوبراو هه‌ڵده‌ستێ به‌ :

دابین كردنی كۆرسی زمانی (ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی).
دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌.
دابین كردنی ڤیزه‌.
دابین كردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی.
به‌لاَم سه‌ره‌رِای پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری له‌ لایه‌ن رێكخراوی ناوبراو، خودی خوێندكار یه‌كه‌م و دوا به‌رپرسه‌ بۆ دابینكردنی ئۆفه‌ری ئه‌كادیمی نه‌ك رێكخراوی(DAAD) ی ئه‌لمانی.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌رِای سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رده‌وامی خوێندكار له‌ وولاَتی ئه‌لمانیا به‌ مه‌به‌ستی ئاسان كردن و باشتركردنی ژیانی ئاسایی و ئه‌كادیمی خوێندكار له‌ وولاَتی ناوبراو.

بۆیه‌ ئاگاداری كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كه‌ین , ئه‌وانه‌ی خوازیارن كه‌ له‌ زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا خوێندنی ماسته‌ر یان دكتۆرا ته‌واوبكه‌ن , ئه‌وا به‌ زووترین كات فۆرمی پێشكه‌شكرنی داواكاری تایبه‌ت به‌ پرِۆژه‌ی (MHE- DAAD Application form ) له‌ ماڵپه‌رری وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابگرن و دوای پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆكیومێنتانه‌ی خواره‌وه‌ بینێرن بۆ (daad.hcdp@mhe-krg.org <mailto:daad.hcdp@mhe-krg.org>) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌ رِۆشنبیریه‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی.

دۆكیومێنته‌كان بریتین له‌ :

نوسراوی پشتگیری دارایی (Support Letter).
كۆپییه‌ك له‌ برِوانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی.
كۆپییه‌ك له‌ برِوانامه‌ی ئه‌كادیمی (بكالۆریوس یان ماسته‌ر).
بۆ PhD, كۆپییه‌ك له‌ (Research Proposal).
بۆ PhD , نوسراوی قبول (Letter of acceptance) له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌ی PhD.
كۆپییه‌ك له‌ پاسه‌پۆرتی عیراقی له‌ جۆری (A یان G).
كۆپییه‌ك له‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و رِه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.

تێبینی:
بۆ زیاتر زانیاری سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوبراو تكایه‌ كلیكی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن.
تكایه‌ لە خوارەوە زانیاریەکە دابەزینە Study_in_Germany_information_sheet.docx
هه‌روه‌ها بۆ دابه‌زاندنی فۆرمی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ی (Kurd-DAAD)، تكایه‌ لە خوارەوە فۆرمەکە دابەزینە Study_in_Germany_App.Form_German.docx.
سه‌باره‌ت به‌ كاندیدانی به‌رنامه‌ی ماسته‌ر، تكایه‌ به‌لایه‌نی كه‌م دوو به‌رنامه‌ له‌ زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا له‌ كاتی پركردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه‌ دیاری بكه‌ن.

Attachment

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/

Tuesday, August 14, 2012

به‌راورد به‌ ساڵی‌ رابردوو رێژه‌ی‌ گه‌شتیارانی‌ هه‌رێم سه‌دا 66 زیادیكردووه‌


ژماره‌ی‌ گه‌شتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  به‌رزده‌بێته‌وه‌
تادێت ژماره‌ی‌ گه‌شتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  به‌رزده‌بێته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌شتوگوزاریش له‌شه‌ش مانگی‌ ئه‌مساڵدا، گه‌شتیارانی‌ هه‌رێم ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌ییان تۆماركردووه‌ و زیاتر له‌ 941 هه‌زار گه‌شتیار  هاتونه‌ته‌ هه‌رێم،  رێژه‌كه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی‌ رابردوو 66% زیادی‌كردووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مرۆ 14ی‌ ئاب له‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێم سازكرا و په‌یامنێری‌ خه‌ندان تێیدا ئاماده‌بوو، نادر روستی‌، وته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێم، ئاماری‌ شه‌ش مانگی‌ رابردووی‌ گه‌شتیارانی‌ هه‌رێم و ژماره‌ی‌ میوانخانه‌ و چێشتخانه‌ و كافتریاو شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی‌ ئاشكرا كرد.

 به‌پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ له‌ شه‌ش مانگی‌ رابردوودا  هه‌رێمی‌ كوردستان دوو ملیۆن و 520 هه‌زار سه‌ردانكه‌ری‌ هه‌بووه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش 941 هه‌زار و 258 كه‌س به‌مانای‌ وشه‌ گه‌شتیار بوونه‌و شه‌وانه‌ ماونه‌ته‌وه‌‌و سه‌رمایه‌یان بۆ هه‌رێم هێناوه‌.

به‌وته‌ی‌ روستی‌: "ژماره‌ی‌ گه‌شتیاران ئه‌مساڵ له‌ ئاستێكی‌ پێوانه‌یدایه‌، چونكه‌ له‌ شه‌ش مانگی‌ سه‌ره‌تای‌  ساڵی‌ رابردوو 568 هه‌زار و 466 گه‌شتیار رویان له‌ هه‌رێم كردبوو،  به‌وپێیه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ گه‌شتیاران  سه‌دا(66)ه‌".

ئاماده‌كاریه‌كان بۆ رۆژانی‌ جه‌ژن به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه‌ كه‌ 233 هۆتێلی‌ گه‌شتیاری‌ و 177 هۆتێلی‌ میللی‌ و 1400 رێستۆرانت و كافتریای‌ میللی‌ و گه‌شتیاری‌ و 50 گوندی‌ گه‌شتیاری‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و 29 هه‌زار و 816 قه‌ره‌وێڵه‌ی‌ گه‌شتیاری‌ و نۆ هه‌زار و 514 قه‌ره‌وێڵه‌ی‌ میللی‌ بۆ گه‌شتیاران ئاماده‌كراون، كه‌ ته‌واوی‌ ئه‌وشوێنانه‌ به‌ به‌راوردی‌ ساڵی‌ رابردوو له‌ سه‌دا 11 تا 20 زیادیانكردووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد له‌ رۆژانی‌ جه‌ژن كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ مه‌یدانی‌  به‌ سپۆنسه‌ر بۆ پێشوازیی‌ گه‌شتیاران ئه‌نجامده‌درێن، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد"به‌ هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن سیمایه‌كی‌ جوان نیشانی‌ گه‌شتیارانی‌ هه‌رێم  بده‌ن، چه‌ندین لیژنه‌شیان پێكهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژانی‌ جه‌ژن نرخی‌ شتومه‌ك و پێویستیه‌كان زۆر به‌رزنه‌كرێته‌وه‌ و له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان بایه‌خێكی‌ زۆر به‌ پاكوخاوێنی‌ بدرێت، له‌ حاڵه‌تی‌ كتوپریش خێوه‌ت به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌شده‌كرێت".

 نادر روستی‌ راشیگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ گه‌شتیاران له‌ كاتێكدایه‌  كه‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌شتوگوزار پلانێكی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ  رێژه‌ی‌ گه‌شتیاران بگه‌یه‌نێته‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو چه‌ندین میوانخانه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ستێره‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شایه‌نی‌ ئه‌و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ نه‌وبوونو به‌گوێره‌ی‌ ئه‌ستێره‌كان خزمه‌تگوزارییان تێدا نه‌بووه‌.
خه‌ندان- ده‌رباز ساڵح


Monday, August 13, 2012

سەنتەرى فێربونى زمان بۆ قوتابیانى تواناسازى لە کوردستان دەکرێتەوە



سەرچاوەیک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاماژە بەوە دەکات، لە سەردانیان بۆ زانکۆ بەناو بانگەکانى وڵاتى تر، داوایان لێکردون سەنتەرى فێربونى زمانى ئینگلیزى بۆ قوتابیانى تواناسازى لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرى ناردن و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان، گۆڤەند شێروانى، بە رايگەیاند: "تا ئێستا ئەو قوتابیانەى کە لە چوارچێوەى پڕۆژەى تواناسازى دەنێردرێنە زانکۆکانى وڵاتانى دەرەوە، بە زۆرى لە وڵاتى برریتانیان، لەوێ ماوەى چەند مانگێک زمانى ئینگلیزیان پێ دەخوێندرێت ئینجا دەست دەکرێت بە خوێندنى ماجستێرو دکتۆرا. هەروەها گوتى، پێمانوایە ئەو ماوەیەى بۆ فێربونى زمان دادەنرێت دەکرێت لە هەرێمی کوردیتانیش جێبەجێ بکرێت بەوەى کە بەش و سەنتەرى سەر بەو زانکۆیانە مامۆستا بنێرنە هەرێم و لێرە کارى فێربونى زمان بە قوتابیانى تواناسازى جێبەجێ بکەن و دواى تەواوبونى ئینجا بۆ دکتۆراو ماجستێر بنێردێنە زانکۆکانى بەریتانیا".
گۆڤەند شێروانى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانى وڵاتى بریتانیامان کردوە و قسەمان لەگەڵ دەزگاى بڕیتج کانسڵ کردوەو رێککەوتوین لەگەڵیان کە بێنە هەولێرو ئەو کارەمان بۆ جێبەجێ بکەن.
هاوکات زانکۆى سۆرانیش بۆخۆى لەگەڵ دەزگایەک بۆ هەمان مەبەست رێککەوتوە و بۆ زانکۆکانى سلێمانى و گەرمیان و زانکۆکانى تریش لە هەوڵدادەبین کە بەهەمان شێوە رێککەوتن لەگەڵ ئەو دەزگایانە واژۆ بکەین کە مامۆستاى پسپسۆڕى ئینگلیزى برریتانى بێننە هەرێم و کۆرسى فێربونى زمانى ئینکگلیزى لە هەرێم بە قوتابیانى تواناسازى بڵێنەوەو دواى ئەوەش خەرجیان دەکێشین و بۆ تەواوکردنى خوێندن دەیاننێرینە دەرەوە.
:سەرچاوە

Time: تايبةت
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/


حکومەتى ئوسترالى گۆڕانکارى لە یاسا و ڕێوشوێنى پەناخوازاندا دەکات

جولیا گیڵارد سەرۆک وەزیرانى ئوستراليا
بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا

حکومەتى ئوسترالى ڕاپۆرتى گروپێک لە شارەزایانى پێگەیشت بەمەبەستى داڕشتنى ستراتیژێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پەناخوازان و پێشخستن و گۆڕانکارى ئەنجامدان لە یاساکانى ئەو بوارە.
جولیا گیڵارد سەرۆک وەزیرانى ئوسترالى پشتیوانى خۆى دەربڕى بۆ ئەو ڕاپۆرتە و ڕایگەیاند پێویستە بەزووترین کات پێشنیارەکانیان جێبەجێ بکرێن.
ئەوەى جێگەى باسە سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند پێویستە کاربکات بۆ هەموو پێشنیارەکانى ڕاپۆرتەکە لەناویشیاندا ئەوەى کە پەناخوازە تازە گەیشتووەکان بۆ ئوسترالیا کەیسەکانیان بەخێرایى لە پاپوا نیو گینیا و ناورو هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. هەروەها ئەو پێشنیارەش جێگەى بایەخە کە ڕێککەوتننامەى مالیزیا پێویستى بە کارکردن و گۆڕانکارى زیاتر هەیە بەرلەوەى جێبەجێ بکرێت. کە بەهۆى ئەمانەوە ئومێدى ئەوە دەکرێت پەناخوازان بوەستن لە کۆچ کردنیان بە بەلەم بۆ بۆ ئوسترالیا.
هەروەها خاڵێکى ترى گرنگ ئەوەیە کە ئوسترالیا بەخێرایى ئامادەکارى بکات ژمارەى وەرگرتنى پەناخوازان لە کامپەکاندا زیاد بکات لە 13750 کەسەوە بۆ 20000 کەسو تەنانەت بۆ زۆر زیاتریش و بۆ 27000 لە پێنج ساڵى داهاتوودا. ئەمەش ماناى ئەوەیە کە خەڵکێکى زیاتر بە ئارامى و خۆڕاگرییەوە داواى مافى پەنابەرێتى دەکەن لەڕێگەیەکى فەرمى و لەڕێگەى UNHCRـەوە و بۆئەوەى لە ئوسترالیا وەکو پەنابەر وەربگیرێن. ئەمەش بەهەمانشێوە کاریگەرى دەبێت لەسەر ئەوەى پەناخوازان خۆیان بخەنە مەترسییەوەو بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچ بکەن و بازرگانى قاچاخچییەکانیش دەوەستێنێت.
ئەو گروپەى شارەزایان لەلایەن فەرماندەى پێشووى وەزارەتى بەرگرییەوە ئانگوس هۆوستۆن سەرپەرشتى دەکرا.
هۆوستۆن بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند پێداچوونەوە بە یاساکاندا کارێکى زۆر سەخت و تەحەددییەکى قوورس بووە و ئەمەش بەهۆى ئەوەى تەنها بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نەبووە. و ڕایگەیاند پێشنیارەکان پێکهاتوون لە یەکانگیرکردنى چەند پێشنیارو ڕێگاى جیاواز.
ئەو فەرماندەیەى پێشووى وەزارەتى بەرگرى ئەوەیشى خستەڕوو کە گروپەکەیان زۆر نیگەرانە لەبارەى کارەساتەکانى دەریا و کۆچى پەناخوازانەوە. لە کۆتاییەکانى 2001 تاوەکو ناوەڕاستى 2012 964 پەناخواز بەلەمەکانیان نقوم بوون و لەدەریادا وون بوون لەڕێگادا بەرەو ئوسترالیا. هەروەها وتى 604ى پەناخوازیش بەهۆکارى تر لە کۆتاییەکانى 2006ـەوە مردوون. بۆیە بەگوتەى ئەو جێگەى قبووڵ کردن نییە هیچ نەکەین لەوبارەیەوە.
ئەوەى ئێستا پێویستە سەرۆک وەزیران ئەنجامى بدات تەنها ئەوەیە ئۆپۆزسیۆنیش ڕازى بکات بەرلەوەى ئەم هەفتەیە پەرلەمانى ئوسترالى کۆببێتەوە و واچاوەڕوان دەکرێت یاسا نوێیەکان زۆر بەزوویى ڕابگەیەنرێت.

تەواوى ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکەى شارەزایان دەکرێت لەم لینکەى خوارەوەدا ببینرێت:
http://expertpanelonasylumseekers.dpmc.gov.au/report

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/

Thursday, August 9, 2012

زانیارى لەبارەى خوێندن لە ئەمریکا



بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

ژمارەک لە خوێندکارانى هەرێمى کوردستان هەوڵدەدەن بۆئەوەى لە زانکۆکانى ئەمریکا بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بخوێنن. لەم کاتەشدا بێگومان پێویستییان بە زانیارى سەرەکى و گرنگ هەیە لەوبارەیەوە. ئێمە لەخوارەوەدا لینکێک دادەنێن کە زانیارییە سەرەکییەکانى تێدایە لەسەر چۆنیەتى بەدەستهێنانى قبووڵى خوێندن و یارمەتى دارایى و مەرج و پێویستییەکانى خوێندن لە ئەمریکا.



سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/

Monday, August 6, 2012

خوێندكارانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات: حكومه‌ت یارمه‌تیمان نادات


له‌ یاداشتێكیاندا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردوه‌ و وێنەیەکی بۆ (سبەی) نێردراوە، كۆمه‌ڵێك خوێندكاری‌ خوێندنی‌ باڵای‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، گله‌یی‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاربو به‌ پێی‌ نوسراوی‌ ژماره‌ (9_4_5381) له‌ ئاداری‌ ئه‌مساڵ و به‌ واژۆی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هاوكات به‌پێی‌ رێنمایی‌ ژماره‌ 165ی‌ ساڵی‌ 2011ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ فیدراڵ، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ر خه‌رجی‌ خۆیان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ خوێندن، ده‌بو بڕێك له‌ پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رجبكرایه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێئاگایی‌ خۆیان له‌و بڕیاره‌ ده‌رده‌بڕن و كاری‌ له‌سه‌ر ناكه‌ن، یان داوای‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی‌ گشتاندوه‌.
له‌ كۆتاییشدا داواكارن، وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ زوترین كات ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن و چیتر رێگری‌ له‌ فێرخوازان نه‌كه‌ن.   


(سبه‌ی‌)

Sunday, August 5, 2012

زانکۆى مێلبۆڕن لە ئوسترالیا 150 کورسى خوێندنى باڵا بۆ خوێندکارانى بیانى دابین دەکات

زانکۆى مێلبۆڕن

بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

زانکۆى مێلبۆڕن لە ئوسترالیا کە یەکێکە لە یەکەم زانکۆکانى ئەو وڵاتەو لەسەر ئاستى جیهانیش لەڕیزبەندى 37ـەم زانکۆى جیهاندایە، ئامادەیە بە بەخشینى 150 کورسى بۆ ئەو خوێندکارانەى لەدەرەوەى ئوسترالیاوە داواکارى پێشکەشى زانکۆکە دەکەن.
لەهەمانکاتدا زانکۆکە ئامادەیە یارمەتى دارایى خوێندکارەکان بدات کە ئەم یارمەتیانە دەگرێتەوە:
1- ساڵانە بڕى 23728 دۆلار دەدرێتە خوێندکارەکان بۆ ژیان و خەرجییە تایبەتییەکانى خۆیان.
2-نزیکەى 2000 بۆ 3000 دۆلار بۆ کرێى کۆچکردن و گەیشتن بە ئوسترالیا.
3-بڕێک پارەى پێویست بۆ لێکۆڵینەوەکە.
4-خەرجیى بوارى تەندروستى.

جێگەى باسە ئەم کورسیانە لەبوارى ماجستێرو دکتۆران لەشێوازى لێکۆڵینەوەدا و زۆربەى بەشەکانى زانکۆکە دەگرێتەوە.



سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/