باڵیۆزخانەی ویلایهته یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق بەرنامەی خوێندنی فولبرایتی بۆ خوێندکارانی عێراق ڕاگەیاند و خوێندکاران بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.
سایتی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکاری عێراقی لەو بەرنامەیەدا ئاشکرا کردووە، بە شێوەیەک خوێندکار پێویستە هاووڵاتی عێراقی بێت و بەڵێن بدات دوای تەواوبوونی خوێندنەکەی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.
هەروەها دەبێت خوێندکار زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانێت و بتوانێت لە تاقیکردنەوەی "تۆفڵ" لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە زیاتر لە ٨٠ نمرە بەدەست بهێنێت.
زەمالەی فولبرایت تێچوی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر لە زانكۆکانی ئەمریكا بۆ خوێندکارە بیانییەکان دابین دەكات و لە وەرزی پایزی ساڵی ٢٠١٦دا دەست پێدەكات.
ئەم بەرنامەیە كێبڕكێی و بەناوبانگە، لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریکا و سیناتۆری ئەمریكی كۆچكردو ویلیام جەی فولبرایت لە ساڵی ١٩٤٦ ڕاگەیاندراوە، تیایدا دەرفەتی خوێندنی ماستەر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زانكۆكانی ئەمریكا بۆ خوێندكارانی لێهاتوو و كەسانی پڕۆفێشناڵ دەڕەخسێنێت لە سەرانسەری جیهاندا، ئەوەش بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەكانیان و پەرەپێدانی تێگەیشتنی كەلتوری نێودەوڵەتییە.
No comments:
Post a Comment