له گاردیانی به‌ریتانی بڵاوکراوه‌ته‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ژێر فشاردایه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا کۆچ ده‌که‌ن. له‌دوای ئه‌وه‌ی له دواهه‌مین ڕووداودا ٤٠٠ په‌ناخواز گیانیان له‌ده‌ستدا ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ داوا ده‌که‌ن که وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵێکی گشتگیر ئه‌نجام بده‌ن بۆ ڕێگری کردن له دووباره بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی مرۆیی له‌مشێوه‌یه. ڕه‌خنه‌گران ڕایده‌گه‌یه‌نن به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی جیددیان نه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی گیانی په‌ناخوازان ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی کۆچ ده‌که‌ن و له‌ده‌ریادا ده‌خنکێن تاوه‌کو دێت زیاتر ده‌بێت. تاوه‌کو ئێستا له‌ئه‌مساڵدا ٩٠٠ په‌ناخواز گیانیان له‌ده‌ستداوه که ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆر زیاتره به‌به‌راورد به ساڵی ڕابردوو. له‌سه‌ره‌تای ٢٠١٥ـه‌وه تاوه‌کو ئێستا ١٨هه‌زار په‌ناخواز گه‌یشتوونه‌ته خاکه‌کانی ئیتاڵیا.
No comments:
Post a Comment