Sunday, April 19, 2015

ئوسترالیا ده‌یه‌وێت په‌ناخوازان بۆ ئێران دیپۆرت بکاته‌وه‌

لە گاردیانی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە بۆیەكەمجار دوای 12 ساڵ بەرپرسێكی باڵای ئوسترالیا و ئێران كۆدەبنەوە. جولی بیشۆپ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا بەسەردانێك دەگاتە كۆماری ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەكات لەبارەی پڕۆگرامی ناوكی ئەو وڵاتە و كێشەی پەناخوازان. بیشۆپ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و جەواز زەریفی وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە و بڕیاروایە گفتوگۆ بكەن لەبارەی هاریكاری هەردو وڵاتیش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی گروپە چەكدارییەكان لە ناوچەكە. بیشۆپ داوا لە بەرپرسانی ئێران دەكات ئەو پەناخوازانە وەربگرێتەوە كە نەیانتوانیوە بیسەلمێنن پەنابەرن. بیشۆپ كاتێك گەیشتە ئێران كڵاو و سەرپۆشێكی لەسەركرد. 
جولی بیشۆب وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بەم نزیکانە هاوکاریی ئەمنی لەگەڵ ئێراندا بەهێز دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا وتی "وڵاتەکەی بۆ یەکەم جار داوایەکی ناڕەسمی پێشکەش بە لایەنە ئێرانییەکان کردووە بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی ئەمنی، لەئێستاشدا ئەو مەسەلەیە زۆرتر لە جاران بایەخی پێدەدرێت، بە تایبەت دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی هارون مونس ژمارەیەک هاووڵاتی بە بارمتە گرت لە قاوەخانەیەکی شاری سدنی ئوسترالیا.
سەبارەت بە هاریکاریی نێوان هەردوو لا دەربارەی دژایەتی کردنی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، بیشۆب ئاماژەی بەوەکرد ئێران دەتوانێت هاریکاریان بکات بۆ ئاشکراکردنی ئەو پەنابەرە ئێرانیانەی کە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە لە ناوخۆیی وڵاتەکەیدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد ئێران ئامادەیەکی گەورەی هەیە لە عێراقدا، سوپای پاسدارانی بەشێوەیەکی مەیدانی شان بە شانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق  کار دەکات، ئێران لە شاری تکریت و ناوچەکانی تر چالاکی ئەنجامداوە.
جولی بیشۆب جەختیکردەوە ئێران سورە لەسەر بەکارهێنانی توانا و هێزی خۆی بۆ بەزاندنی داعش، بە تایبەت کاتێک حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێی وتووە، داعش بەلای ئەوانەوە گەورەترین مەترسیە لەم کاتەی ئێستادا.
ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە کاتێکدایە، مانگێک لەمەوبەر و لە گەرمەی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، سەرپەرشتی بەشێک لە شەڕەکەی تکریتی کردووە و چەند وێنەیەکیشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە.


No comments:

Post a Comment