له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له هه‌زار كۆچبه‌ر له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاژانسی پۆلیسی ئه‌وروپا (یۆرۆپۆل) یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ تێكشكاندن و وه‌ستاندنی ئه‌و بانده قاچاخچییانه‌ی له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بازرگانی به گیانی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن، ڕاگه‌یاند، چوونكه به‌پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 1000 په‌نابه‌ر پێش گه‌یشتنیان به وڵاتانی ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كۆی قوربانییان له ساڵی 2014دا زیاتر له سێ هه‌زار كۆچبه‌ر بووه، كه پێش گه‌یشتنیان به شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان له‌ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زنامه‌ی قاچاخچییه‌كان، ئاژانسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: زۆربه‌یان عێرقی و سووری و لیبی و ئه‌وروپین، كه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌دا ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ده‌یانخنكێنن.
هاوكات دادگایه‌كی ئوسترالی تاوانباریی كه‌سێكی سه‌لماند كه عێراقییه و پێشتریش ڕۆژنامه‌یه‌كی ئوسترالی وه‌ك قاچاخچییه‌كی كورد ناساندبووی، به تاوانی ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا دوو به‌له‌م كۆچبه‌ری نایاسایی له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ڕه‌وانه‌ی ئوسترالیا كردووه، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادگای ئه‌و وڵاته له دانیشتنی داهاتوویدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانباره كه پێده‌چێت له مانگی مایسدا به‌ڕێوه بچێت، جۆری سزاكه‌ی بۆ دیاری بكات.
No comments:
Post a Comment