پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، هه‌زار په‌نابه‌ر له خنكان رزگار ده‌كه‌ن، كه به‌نیازبون به‌شێوه‌ی نایاسایی، بچنه ئه‌وروپا.
حكومه‌تی ئیتاڵیا ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی هه‌زار په‌نابه‌ر له سێ كه‌شتیی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا، له‌كاتێكدا مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر دروستبوه كه ژێرئاو بكه‌ون‌و بخنكێن، پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، به‌فریایان كه‌وتون‌و له خنكان رزگاریان كردون.
به‌رپرسانی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان باسیان له‌وه‌كرد، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌ئه‌گه‌ری ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌و سێ كه‌شتییه ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و په‌نابه‌ره‌كان داوای به‌هاناوه‌چونیان لێكردون، بۆیه پاسه‌وانێتی كه‌ناراوه‌كان‌و هێزی ده‌ریایی ئیتاڵیا‌و چه‌ند كه‌شتییه‌كی بازرگانیی، به‌هانایانه‌وه چون‌و له خنكان رزگاریان كردون.
بەپێی ئاژانسی رۆیته‌رز، په‌نابه‌ره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته به‌نده‌ری سه‌قه‌لییه‌و یه‌كێكیان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئیتاڵیا ناسنامه‌ی په‌نابه‌ره‌كانیان ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام به وته‌ی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان، كه‌شتییه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كان له نزیك كه‌ناراوه‌كانی لیبیا، له‌ژێرئاوكه‌وتن رزگار كراون.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، (480) په‌نابه‌ری نایاسایی له‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، خنكاون.
No comments:
Post a Comment